3 کاتژمێر پێش ئێستا
16 جار خوێنراوەتەوە
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ كۆمه‌ڵ: هه‌وڵمانداوه سه‌رجه‌م گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین
په‌یام ـ هه‌ولێر
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی
عێراق دڵنیایی ده‌دات له چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكووڕییه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن
و به‌رده‌وامبوون بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد.
ڕۆژی سێشه‌ممه له شاری هه‌ولێر، وه‌فدیكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان كه
پێكهاتبوون له عه‌بدولستار مه‌جید، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و بێستوون حه‌مه‌ساڵح،
به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردن و ئامار و، عه‌بدولكه‌ریم عه‌وڵا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی
هه‌ڵبژاردن، پێشوازییان كرد له وه‌فدی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی
كوردستان له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، كه پێكهاتبوون
له نه‌به‌رد عومه‌ر، به‌رپرسی ده‌سته‌كه و وه‌فدیكی هاوڕێی.
سه‌ره‌تا وه‌فدی میوان كورته‌یه‌كیان له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمیسیۆن
به هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خسته‌ڕوو، پاشان
باسی ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان كرد كه بریتییه له هه‌ماهه‌نگیی نێوان كۆمیسیۆن و
لایه‌نه سیاسییه‌كان، تاكو له نزیكه‌وه گوێ بۆ سه‌رنج و داواكاریی لایه‌نه‌كان
بگرن.
عه‌بدولستار مه‌جید، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، ده‌ستخۆشی
له كۆمیسیۆن كرد بۆ كار و چالاكییه‌كانیان و، هیوای خواست هه‌نگاوه‌كانیان ببێته
هۆكاری زیاتر به‌ره‌وپێشچوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی شه‌فاف
و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی گونجاو بۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان.
له به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی كۆمه‌ڵ چه‌ند
پرسیارێكی ده‌رباره‌ی شێوازی ته‌كنیكی و ئامێره‌كانی ده‌نگدان و ئه‌و كه‌موكووڕیانه
پێشتر هه‌بوون ئاراسته‌ی وه‌فدی كۆمیسیۆن كرد، ئه‌وانیش له وه‌ڵامدا دڵنیاییان دا
كه هه‌وڵیان داوه سه‌رجه‌م گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و، تا به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنیش
له چاره‌سه‌ری گرفته‌كان به‌رده‌وام ده‌بن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە