3 کاتژمێر پێش ئێستا 66 جار خوێنراوەتەوە

کۆمەڵ بۆ شاندى یۆنامى: ڕۆڵتان هەبێت بۆ ڕێگرتن لە ساختەکاریى لە هەڵبژاردنەکانى عێراقدا

پەیام

كۆمەڵی دادگەریی پێشوازی لە شاندێكی نەتەوەیەكگرتووەكان كرد و داوای كرد ڕۆڵیان هەبێ لە چاودێریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ 13/10/2025 شاندێكی نەتەوە یەكگرتووەكان، كە پێكهاتبوون لە بەرپرسی نووسینگەی هەرێمایەتیی یو ئێن و ڕاوێژكاری سیاسیی یۆنامی لە هەولێر و بڵند سەعد، ڕاوێژكار لە نەتەوە یەكگرتووەكان، سەردانی كۆمەڵی دادگەرییان لە هەولێر كرد و لەلایەن هەریەك لە عەبدولستار مەجید، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی كۆمەڵ و شوان ڕابەر، سەرۆكی لیستی كۆمەڵ لە بازنەی هەولێر بۆ پەرلەمانی عێراق پێشوازی كران.

لە دیدارەكەدا باس لە پەیوەندیی و هەماهەنگیی نێوان كۆمەڵ و نەتەوە یەكگرتووەكان كرا و جەخت لە پاراستن و پەرەپێدانی كرایەوە. هەروەها ئاماژە بە ڕۆڵی نەتەوە یەكگرتووەكان كرا وەك چاودێری و بەدواداچوون بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

شاندی كۆمەڵ جەختیان كردەوە، نەتەوە یەكگرتووەكان دەتوانێ ڕۆڵی باش ببینێت و داوایان كرد بە ئەركی خۆیان هەڵبستن. لە بەرانبەردا شاندی نەتەوە یەكگرتووەكان ئاشكرایان كرد، ژمارەیەك سەرنج و تێبینیان داوەتە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق و بەشێكیشیان لە بڕیار و ڕێنماییەكانی كۆمسیۆندا جێگیركراون، بەتایبەت بژاردەی "بەسمەی چاو" و دانانی كامێرا لە كاتی دەنگداندا، ئەمەش لەپێناو سەرخستنی هەڵبژاردن و پاراستنی پرۆسەكە لە هەر جۆرە ساختەكاری و كەموكوڕییەك.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    کۆمەڵ بۆ شاندى یۆنامى: ڕۆڵتان هەبێت بۆ ڕێگرتن لە ساختەکاریى لە هەڵبژاردنەکانى عێراقدا

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەندامانى کۆمەڵ لە سنووری شارەزوور بانگەشەی سەرخستنی لیستی 285 یان دەستپێكرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هەڵەبجە.. كەرنەڤاڵێك بۆ ناساندنی لیستی 285ی كۆمەڵی دادگەری و كاندیدەكانی بەڕێوە چوو

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌ولێر.. سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی دەستخۆشیی لە دەزگای خێرخوازیی بەخشین كرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كاندیدێكی كۆمەڵ: لە بەرژەوەندى کاسبکاران هەوڵی گۆڕانكاری لە سیستمی باج دەدەین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەڕێوەبەری گشتی نوێى تۆڕی میدیایی كۆمەڵ: پلانى گرنگم بۆ گەشەپێدانی تۆڕەکە هەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەنجوومەنی تەكیەی كۆمەڵ: كاندیدە ڕاستگۆ و بەتواناكانی لیستی 285 بنێرنە پەرلەمان

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی لە هه‌ولێر پێشوازیی له‌ كونسوڵی گشتیی یابان كرد

سەرەتا