3 کاتژمێر پێش ئێستا
73 جار خوێنراوەتەوە
دانیشتوانی گه‌ڕه‌كی خه‌لیفاوای سلێمانی گرد بوونه‌وه و داوای كردنه‌وه‌ی قوتابخانه نوێیه‌كه‌یان ده‌كه‌ن
ژماره‌یه‌ك له دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی خه‌لیفاوه‌ی شاری سلێمانی، گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان ئه‌نجامدا دژی دواخستنی كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌یه‌كی نوێ له گه‌ڕه‌كه‌كه‌یاندا.
به وته‌ی خۆیان، خێرخوازێك قوتابخانه‌یه‌كی پێشكه‌وتووی دروستكردووه، به‌ڵام به پاساوی وه‌رنه‌گرتن له‌لایه‌ن په‌روه‌رده‌وه، زیاتر له ساڵێكه ده‌رگای نه‌كراوه‌ته‌وه.
له ئێستادا، قوتابیانی گه‌ڕه‌كه‌كه ناچارن له خانووێكدا به‌سه‌ر به‌رن كه هیچ مه‌رجێكی ستانداردی قوتابخانه‌ی تێدا نییه و ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ خوێندن دابین ناكات.
دانیشتووانه‌كه هۆشداری ده‌ده‌ن كه ئه‌گه‌ر قوتابخانه نوێیه‌كه به زوویی ڕاده‌ستی په‌روه‌رده نه‌كرێت و ده‌ست به خوێندن تێیدا نه‌كرێت، ئه‌وا ناچار ده‌بن منداڵه‌كانیان له خوێندن داببڕێنن. ئه‌وان داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ن كه به زووترین كات كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە