4 کاتژمێر پێش ئێستا 313 جار خوێنراوەتەوە

کۆمەڵ: شەرمە ئەو لایەنانەی پەرلەمانیان ئیفلیج کرد، دیسان هاتوون داوای دەنگ لە خەڵك دەكەن

پەیام

بەبۆنەى تێپەڕبوونى ساڵێک بەسەر هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستاندا و کارانەکردنەوەى پەرلەمان و هەڵنەبژاردنى سەرۆکایەتیى پەرلەمان، كۆمەڵی دادگەریی ڕاگەیەندراو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: شەرمە ئەو لایەنانەی ئەو كەتنەیان نایەوە، ئێستا دیسان هاتوون داوای دەنگ لە خەڵك دەكەن.

ڕاشیگەیاندووە: ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنە دیزاینكراوە، پەرلەمانێكی ئیفلیجى لێ بەرهەم هات، كە لەبری چارەسەری گرفتەكان و گۆڕینی نەخشەی سیاسی، قەیرانەكانی قووڵتر كردەوە.

ئەمەش دەقى ڕاگەیەندراوەکەیە:-


بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان 
هاووڵاتیانی بەڕێز
جەماوەری خۆشەویستی هەرێمی كوردستان

ساڵێك بەر لە ئێستا، خەڵكی هەرێمی كوردستان بە ئومێدی زۆر و ئامانجی هێنانەدیی ڕۆژێكی باشتر و گۆڕانكاری لەم واقیعە پڕ قەیرانە، بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەندامانی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان ڕوویان لە سندووقەكانی دەنگدان كرد، بێئاگا لەوەی هێزە دەسەڵاتدارەكانی هەرێم و "هەندێ لایەنی تر" ژێربەژێر ئەنجامەكانیان پێشوەختە لە بەرژەوەندیی خۆیان دیزاین كردووە و خیانەتیان لە هیوا و ئیرادە و دەنگی خەڵك كرد.

ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنە دیزاینكراوە، پەرلەمانێكی ئیفلیج بوو كە لەبری چارەسەری گرفتەكان و گۆڕینی نەخشەی سیاسی، قەیرانەكانی قووڵتر كردەوە.

ئێمە هەر لە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەكان، دەمانزانی گەمە و سەفقە ژێربەژێرەكان چۆن كراون، چۆنیش كۆمەڵی دادگەریی كوردستان كراوەتە ئامانج و دەنگ و كورسییەكانمان دزراوە، بۆیە هەر زوو بڕیاری بایكۆتی ئەو پەرلەمانە ناشەرعییەمان دا و بە ڕوونیش بە خەڵكی كوردستانمان وت: ئەم پەرلەمانە كە دەرەنجامی دیزانێكی ساختەیە، نە سەرپێ دەكەوێت، نە خێری بۆ خەڵكی كوردستان و كۆی پرۆسەی سیاسییش دەبێ، هەرواش دەرچوو.

ئێستا كە ساڵێك بەسەر ئەو هەڵبژاردنە دیزاینكراوەدا تێدەپەڕێت، شەرمە ئەو لایەنانەی ئەو كەتنەیان نایەوە، ئێستا دیسان هاتوون داوای دەنگ لە خەڵك دەكەن، تا وەك ساڵانی ڕابردوو لەسەر گیرفانی بەتاڵی خەڵكی كوردستان بچنە بەغداد و درێژە بە شەڕی پۆست و پارە و بەرژەوەندییەكانیان بدەن.

بەم بۆنەیەوە، داوا لە خەڵكی كوردستان دەكەین، چیتر قبووڵی نەكەن یاری بە دەنگ و ئیرادەیان بكرێت و ئەوانەی بوونەتە هۆی ئەم هەموو قەیران و تاڵانی و دزی و گەندەڵییە، جارێكی تر بە ناوی ئێوەوە درێژە بەم دۆخە بدەن و خۆیان بسەپێننەوە.

كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، ڕاستگۆیانە و بە ئەخلاقێكی بەرزی ئیسلامییانەوە مامەڵە لەگەڵ كێشە و داوا و خواستی خەڵكدا دەكات، خۆی بە بەدیلی دەسەڵاتێكی گەندەڵ و ئەوانەش دەزانێت كە بە دروشمی درۆینەی تاقیكراوەوە، جارێكی تر هەوڵی فریودانتان دەدەنەوە.

متمانەمان پێ بكەن و بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگی خۆتان بدەنە لیستی ٢٨٥ و كاندیدەكانی، تا لە بەغداد ڕاستگۆیانە داكۆكی لە ماف و داوا و خواستەكانتان بكەین.

كۆمەڵی دادگەریی كوردستان 
٢٠/١٠/٢٠٢٥

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    کۆمەڵ: شەرمە ئەو لایەنانەی پەرلەمانیان ئیفلیج کرد، دیسان هاتوون داوای دەنگ لە خەڵك دەكەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كاندیدانی لیستی 285ی كۆمەڵ بەرنامە و دیدگای سیاسیی خۆیان بۆ دەنگدەران خستەڕوو

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكی كۆمەڵ لیستی 285ی ڕاگەیاند و لە دەنگدەرانى پرسی کێ لەگەڵتان ڕاستگۆ بووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكی كۆمەڵ: شەرعیەت بە پەرلەمانی دیزاینكراو نادەیەن و داواى دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردن دەکەین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکى لیستى کۆمەڵ لە دهۆک: هەڵبژاردن دەرفەتێكە بۆ سزادانی گەندەڵكاران

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمەڵ لە ڕێگەى لیستی 285ەوە لە بەرگریكردن لە مافەكانی كورد لە بەغداد بەردەوام بێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لە ئەنجومەنی تەكیەی كۆمەڵ چالاکییەکى خێزانی بۆ سەرخستنی لیستی 285 بەڕێوەچوو

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمەڵ مێژوویەكی پرشنگداری لە نوێنەرایەتییكردنی خەڵكی كوردستان لە بەغداد هەیە

سەرەتا