4 کاتژمێر پێش ئێستا 444 جار خوێنراوەتەوە

هێزە ئەمنییەكانی عێراق بكوژی كاندیدەكەی پەڕلەمانیان دەستگیر كرد

پەیام 

سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات بكوژی كاندیدەكەی بەغداد دەستگیر كراوە.

مەحموود مەشهەدانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەكان كەسێكیان دەستگیر كردووە كە تۆمەتبارە بە كوشتنی سەفا مەشهەدانی، كاندیدی پەرلەمان لە بەغداد.

هەروەها میدیا عێراقیەكان بڵاویان كردەوە، لێكۆڵینەوەكان لەبارەی ڕووداوەكەوە دەستیان پێ كردووە و چاوەڕێ دەكرێت ئەمشەو یان سبەی ئەنجامی لێكۆڵینەوە لە تیرۆركردنی سەفا مەشهەدانی ڕابگەیەنرێت.

سەفا مەشهەدانی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغداد و كاندیدی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بوو لەسەر لیستی هاوپەیمانیی سیادەی سوننەكان، هەفتەی ڕابردوو بەهۆی بۆمبێكی چێنراوە لە بەغداد تیرۆر كرا. 

لایەنگرانی ئەو كاندیدە باس لەوە دەكەن ، مەشهەدانی بەهۆی ئەوەوە تیرۆر كراوە كە ڕەخنەی لە كردەكانی حەشدی شەعبی گرتووە و لە دوایین دیداری تەلەفزیۆنیدا هێرشی كردووەتە سەر گرووپە چەكدارەكانی شیعە بەهۆی ئەوەی ڕێگە نادەن خەڵكی ناوچەی "جەرفول سەخر" بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    پەرلەمانی عێراق داوا دەكات حكومەت (باری لەناكاو) بۆ كەمئاوی ڕابگەیەنێت

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێزە ئەمنییەكانی عێراق بكوژی كاندیدەكەی پەڕلەمانیان دەستگیر كرد

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. لە دوو ڕووداوی ئاگركەوتنەوەدا 10 ئەندامی دوو خێزان گیانیان لەدەستدا

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ یەکەمجار لەلایەن كوتلە شیعییەكانەوە سكاڵا لەسەر سوودانی تۆماركرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بانكی ناوەندیی عێراق: هیچ كۆتوبەندێك لەسەر خەرجكردنی داهاتی نەوت لەلایەن ئەمریكاوە نییە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. چەند كەسێك بە تۆمەتی فرۆشتنی كارتی دەنگدەران دەستگیر كران

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمسیۆن: تا ئێستا 400 كاندیدی هه‌ڵبژاردن سزا دراون

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمیسیۆن: كڕینی كارتی ده‌نگدان قه‌ده‌غه‌یه‌

سەرەتا