3 کاتژمێر پێش ئێستا 27 جار خوێنراوەتەوە

پەرلەمانی عێراق داوا دەكات حكومەت (باری لەناكاو) بۆ كەمئاوی ڕابگەیەنێت

پەیام 

لیژنەی دارایی و لیژنەی كشتوكاڵی پەڕلەمانی عێراق داوا دەكەن باری لەناكاو بۆ قەیرانی بێ ئاوی لە عێراقدا ڕابگەیەنرێت.

بەپێی نووسراوێك، لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوە داوە، مەترسیی گەورە لە عێراق پەیوەست بە كێشە و قەیرانی ئاوەوە هەیە و كاریگەریی لەسەر تەواوی بوارەكانی ژیان هەیە، ئەمەش پێویستی بە چارەسەركردنە. 

لە نووسراوەكەدا هاتووە: دوای كۆبوونەوەی هەریەك لە لیژنەی دارایی و لیژنەی كشتوكاڵی ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق بە ئامادەبوونی بەرپرسانی وەزارەتە پەیوەندیدارەكان، بەپێویستی دەزانین سبەی سێشەممە لە میانەی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا باری لەناكاو تایبەت بە قەیرانی بێ ئاوی لە سەرتاسەری وڵاتدا ڕابگەیەنرێـت.

لیژنەی دارایی پەرلەمان ئاماژەی بەوە داوە، قەیرانی ئاو كاریگەری گەورەی لەسەر جووتیاران هەیە كە زیاتر لە 40%ی دەستی كارن لە وڵاتدا. ڕایشیگەیاندووە: پێویستە حكومەتی عێراق پلانێكی فرەلایەن ئامادە بكات كە وەزارەتە پەیوەندیدارەكان تیایدا كار بكەن بۆ چارەسەری قەیرانی ئاو لە عێراق.

نووسراوەكەی لیژنەی دارایی پەرلەمان كە واژووی یوسف كیلابی، سەرۆكی لیژنەكەی لەسەرە داواشی كردووە بڕە پارەیەك بۆ قەرەبووكردنەوەی جووتیاران لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دیاری بكرێت بۆ ئەوەی كێشەكانی ئەم وەرزە و وەرزی داهاتووی كشتوكاڵی پێ چارەسەر بكەن. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    پەرلەمانی عێراق داوا دەكات حكومەت (باری لەناكاو) بۆ كەمئاوی ڕابگەیەنێت

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێزە ئەمنییەكانی عێراق بكوژی كاندیدەكەی پەڕلەمانیان دەستگیر كرد

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. لە دوو ڕووداوی ئاگركەوتنەوەدا 10 ئەندامی دوو خێزان گیانیان لەدەستدا

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ یەکەمجار لەلایەن كوتلە شیعییەكانەوە سكاڵا لەسەر سوودانی تۆماركرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بانكی ناوەندیی عێراق: هیچ كۆتوبەندێك لەسەر خەرجكردنی داهاتی نەوت لەلایەن ئەمریكاوە نییە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. چەند كەسێك بە تۆمەتی فرۆشتنی كارتی دەنگدەران دەستگیر كران

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمسیۆن: تا ئێستا 400 كاندیدی هه‌ڵبژاردن سزا دراون

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمیسیۆن: كڕینی كارتی ده‌نگدان قه‌ده‌غه‌یه‌

سەرەتا