4 کاتژمێر پێش ئێستا 575 جار خوێنراوەتەوە

ئیسرائیل داوایەکى ئەمریکا بۆ ئازادکردنى مەڕوان بەرغووسی ڕەتدەکاتەوە

پەیام 

سەرۆكی ئەمریكا داوای ئازادكردنی مەڕوان بەرغووسی سەركردەی دیاری فەلەستینی لە زیندانەكانی قەوارەی داگیركەری زایۆنی دەكات و وەزیرە توندڕەوە زایۆنییەكانیش ڕەتیدەكەنەوە.

بەپێی هەواڵی میدیا عەرەبییەكان، دوناڵد تڕەمپ، سەرۆكی ئەمریكا داوایكردووە، مەڕوان بەرغووسی، سەركردەی دیاری فەلەستینی لە زیندانەكانی قەوارەی زایۆنیدا ئازادبكرێت كە ئێستا ماوەی 22 ساڵە لە زینداندایە.

داواكەی سەرۆكی ئەمریكا بە زوویی لەلایەن دەسەڵاتدارە توندڕەوەكانی قەوارەی زایۆنییەوە ڕەتكرایەوە و، لە وەڵامدا ئیتمار بن غەفیر، سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی قەوارەی زایۆنی رایگەیاند، بە هیچ شێوەیەك و لە هیچ دۆخێكدا بەرغووسی ئازاد ناكرێت.

هاوكات، چەند سەرچاوەیەكی دیكەی میدیایی ئەوەیان بڵاو كردەوە، كە ئەمریكا تاوتوێی دانانی مەڕوان بەرغووسی بۆ بەڕێوەبردنی كەرتی غەززە دەكات، بەڵام دەسەڵاتدارانی قەوارەی زایۆنی ترسیان لە دووبارەبوونی ئەزمونی ئازادكردنی سەركردە فەلەستینییەكان هەیە.

بەرغووسی، ساڵی 2004 لەلایەن دادگایەكی قەوارەی زایۆنییەوە بە پێنج جار زیندانیكردنی هەتاهەتایی سزادراوە و 22 ساڵە لە زیندانەكانی داگیركەری زایۆنیدایە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل داوایەکى ئەمریکا بۆ ئازادکردنى مەڕوان بەرغووسی ڕەتدەکاتەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەڵەبجە.. بەهۆی گرفتی خزمەتگوزاری دانیشتووانی گەڕەكی كانی قوڵكە گردبووونەوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    دانیشتووانی گەڕەگی مامۆستایان لە چەمچەماڵ 20 ساڵە چاوەڕێی كۆنكرێتن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕژانی ماددەیەك لە نزیك دوكان مەترسیی لەسەر ژیانی دانیشتووانی سلێمانی دروست كردووە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێكخراوی پەی: پەرلەمانتارانى کوردستان ساڵێکە تەنیا مووچەیان وەرگرتووە و هیچ ڕۆڵێکیان نەبووە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ساڵێکە پەرلەمانتارانى کوردستان جگەلە وەرگرتنى مووچە هیچ کۆبوونەوەیەکیان نەکردووە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ساڵێکە حکومەتی نوێ پێکنەهێنراوە و سەرۆكی كۆمەڵیش پێشنیازی دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردن دەکات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    هەڵەبجە.. دوای ساڵێك و حەوت مانگ كاركردن لە پردى تووە قوت پڕۆژەكە ڕاگیراوە

سەرەتا