4 کاتژمێر پێش ئێستا
483 جار خوێنراوەتەوە
لە ڕووداوێكی سەختى هاتووچۆ لە سلێمانى کەسێک گیانیلەدەستدا و 5ی دیکە برینداربوون
پەیام
ڕووداوێكی هاتووچۆی سەخت لە ناوشاری سلێمانی و نزیك چوار ڕیانی مامە ڕیشە ڕوویداو بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و پێنجی دیکەش بریندار بوون.
وشیار محەمەد پەیامنێرى پەیام ڕایگەیاند: ڕووداوەکە لە نێوان ماتۆڕێکی سێ تایە و ئۆتۆمبێلێکدا ڕوویداوە و لە ئەنجامدا شۆفێرى ماتۆڕەکە گیانیلەدەستداوە و پێنج کەسى دیکەش برینداربوون، کە خێزان و منداڵى شۆفێرى ماتۆڕەکەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە