3 کاتژمێر پێش ئێستا
16 جار خوێنراوەتەوە
سلێمانى..بۆ پێدانەى کارتى دەنگدان بە دەنگدەران، 79 بنکەى کۆمسیۆن کراوەن
پەیام
تا نزیكبوونەوەی ڕۆژی هەڵبژاردن، 79 بنكەی پێدانەوەی كارتی بایۆمەتری دەنگدان بە دەنگداران لە پارێزگای سلێمانی كراوە دەبن و هاووڵاتیان دەتوانن لە تەواوی ڕۆژەكانی هەفتە بە ڕۆژە پشووەكانیشەوە سەردانی بنكەكان بكەن.
پەیام سەردانی یەكێك لە بنكەكانی پێدانەوەی كارتی دەنگدانی بە هاووڵاتیان كرد و نوێنەرانی كۆمسیۆن بە پەیامیان ڕاگەیاند، ڕۆژانە هاووڵاتیان بۆ وەرگرتنەوەی كارتەكانیان سەردانیان دەكەن و تا ئێستا لەو بنكەیەدا لە كۆی 32 هەزار كارت تەنیا دوو هەزار كارتی دەنگدەر وەرنەگیراوەتەوە و لە چاوەڕوانی هاووڵاتیاندان.
ئەو سەرچاوەیەی كۆمسیۆن بە پەیامی راگەیاند، هێشتا كارتێكی زۆر ماون و لە چەند ڕوژی ئایندەدا لە بەغداوە كارتی زیاتری دەنگدەرانی سلێمانی بۆ پارێزگاكە دەگەڕێتەوە و ئەو هاوولاتیانەی تا ئێستا كارتەكانیان بەردەست نییە ئەوكات بەردەست دەبێت.
بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەی پەنجەمۆر، لە ڕێگەی ئامێری پێشكەوتووەوە ئەو گرفتە چارەسەركراوە و بە فەیس ئایدی جیهازەكە دەتوانێت دەنگدەرەكە بناسێتەوە و ڕێگری لە دەنگدان بە پاساوی نەخوێندەوەی پەنجەمۆر ناكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە