8 کاتژمێر پێش ئێستا 156 جار خوێنراوەتەوە

دوای دوو ساڵ و نیو یەكەم فڕۆكەی توركیا لە سلێمانی نیشتەوە

پەیام 

دوای زیاتر لە دوو ساڵ و نیو قەدەغەی گەشتە ئاسمانییەكانی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی، یەكەم فڕۆكەی توركیا لە سلێمانی نیشتەوە و بەرەو ئەستەنبوڵ بەڕێ كەوتەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆكەیەكی هێڵی ئاسمانیی توركش ئێرلاین لە شاری ئەستەنبوڵەوە گەیشتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و 105 سەرنشینی بۆ شارەكە هەڵگرتبوو. دوای 90 خولەكیش فڕۆكەكە بە 123 گەشتیارەوە لە سلێمانی بەرەو ئەستەنبوڵ بەڕێ كەوتەوە.

ئەمە یەكەم فرۆكەیە، كە دوای دوو ساڵ و حەوت مانگ لە قەدەغەی گەشتە ئاسمانییەكانی ئەنقەرە لەسەر سلێمانی گەشت دەكات، بڕیارە هێڵی توركش ئێرلاین لەمەودوا هەفتانە چوار گەشت بۆ سلێمانی ڕێك بخات و لە مانگی داهاتوویشەوە هێڵی ئەی جێت-ی توركی دەست بە گەشتەكانی دەكاتەوە.

جێی باسە لە نیسانی ساڵی 2023ـەوە توركیا قەدەغەی ئاسمانیی خستە سەر سلێمانی و ڕایگەیاند، چالاكییەكانی پەكەكە لە سنووری سلێمانی زیادی كردووە و فڕۆكەخانەكەیان بۆ مەبەستی گەشتیاری بەكار هێناوە. مانگی ڕابردووش كۆتایی بە قەدەغەكە هات و ڕایگەیاند، گەشتەكان دەست پێ دەكاتەوە.

 بە وتەی بەرپرسانی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، قەدەغەی توركیا زیانی زیاتر لە شەش ملیۆن دۆلاری لێ داون و زیاتر لە سێیەكی گەشتەكانی كەم كردەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆمسیۆن: ئەو کەسانەى كارتی دەنگدانیان وەرنەگرتۆتەوە چەند ڕۆژێكیان لەبەردەمدا ماوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانەوە شەش ڕۆژ لە ناوەندەکانى خوێندن لە هەرێم پشوو دەبێت

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    پارتى بۆ بانگەشەى حزبەکەى بەردەوامە لە داخستنى دەرگاى قوتابخانەكان

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای دوو ساڵ و نیو یەكەم فڕۆكەی توركیا لە سلێمانی نیشتەوە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى هەرێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    یەكێك لە كاندیدەكانی كۆمەڵ حەوت ساڵە لەسەر وتنی ڕاستی لە وتاردان دوور خراوەتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مامۆستایانی خانەنشینی خوێندنی كوردی داوا دەكەن مووچە و شایستە داراییەكانیان پێ بدرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مامۆستا عەلی باپیر: شەڕی لافاوی ئەقسا کۆتایی پێنەهاتووە

سەرەتا