8 کاتژمێر پێش ئێستا
189 جار خوێنراوەتەوە
پارتى بۆ بانگەشەى حزبەکەى بەردەوامە لە داخستنى دەرگاى قوتابخانەكان
پەیام
دوای ئیدارەی سۆران، دیاردەی داخستنی قوتابخانەكان بە زۆر و بۆ بانگەشەی پارتی دیموكراتی كوردستان، قەزای شەقڵاوە و هەریریشی گرتەوە.
دوێنێ، یەكشەممە، لەپێناو بانگەشەی پارتی دیموكراتی كوردستان و هاتنی مەسروور بارزانی جێگری دووەمی سەرۆكی پارتی و بە مەبەستی قەرەباڵغكردنی گۆڕەپانەكان بۆ ئەوەی وای نیشان بدەن جەماوەریان زۆرە، دەوامی دوانیوەڕۆیانی قوتابخانەكانی قەزای شەقڵاوە و هەریر سەر بە پارێزگای هەولێر داخرا و مامۆستایان و قوتابیانی قۆناغەكانی 11 و 12ی ئامادەیی بە پاس بۆ ئاهەنگەكە گواسترانەوە.
پێشتریش بە هەمان شێوە، پارتی بە پێچەوانەی ڕێنماییەكانی بانگەشەوە بۆ هانگی حزبەكەی لە ڕۆژانی 27 و 30 مانگی ڕابردوو دەوامی قوتابخانەكانی شارۆچكەی سۆرانی پەك خست.
لەلایەكی دیكەوە ڕۆژی شەممە، لە ڕێگەی لقی شەقڵاوەی یەكێتیی زانایانەوە بۆ كۆبوونەوەیەكی تایبەت لەگەڵ سەرۆكی یەكێتییەكە، پەیوەندیی بە مامۆستایانی ئایینی شەقڵاوە و هەریر و ناوچەكانی دەوروبەری كراوە، دواتر كە مامۆستاكان چوونەتە هۆڵی تەنیشت ئەوقافی شەقڵاوە زانیویانە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان بانگهێشت كراون و بەرپرسانی حزبییش لە كۆبوونەوەكە ئامادەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە