2 کاتژمێر پێش ئێستا
83 جار خوێنراوەتەوە
توركیا ئامادەكاری بۆ گەڕانەوەی یاسایی چەكدارانی پـ ـەكــەكــە دەكات
پەیام
توركیا لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتیدا ئامادەكاری بۆ گەڕانەوەی یاسایی چەكدارانی پەكەكە دەكات.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی كردووەتەوە توركیا لەم مانگەدا یاسایەک ئامادە دەكات بە مەبەستی ڕێگەدان بە گەڕانەوەی چەكداران و مەدەنییەكانی سەر بە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان لە باكووری كوردستان بۆ نێو كەسوكاریان، ئەوەیش لە پێناو كۆتاییهێنان بە جەنگ و وەك هەنگاوێك لە چوارێوەی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا.
ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوە باڵاكانییەوە بڵاویكردووەتەوە، كە یاسا پێشنیازوكراوەكە ئەو چەكدارانە دەگرێتەوە كە لە ئۆپراسیۆنەكان تێوە نەگلاون و ئەوانەیش كە چالاکییان ئەنجامداوە بەپێی ئەو پلانە دەبێت كە هەندێك لە سەركردەكانی پێ ڕەوانەی وڵاتی سێیەم دەكرێت، بەڵام هیچ كام لە لێدوانی لایەنی پەكەكە و دەزگای هەواڵگری میتی توركیا لە ڕاپۆرتەكەدا نییە و هیچ لێدوانێکیان لەبارەی دەنگۆكە نەداوە.
ئەم هەنگاوەی توركیا بۆ پرۆسەی ئاشتی وەك لابردنی یەكێك لە بەربەستە گەورەكانی بەردەم پرۆسەكە هەژمار دەكرێت كە ساڵێك لەمەوبەر و بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان كورد و حكومەتی توركیا، دەستی پێكردووە، كە زیاتر لە 40 هەزار كەس لەماوەی 40 ساڵی ڕابردودا بەهۆیەوە بووەنەتە قوربانی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە