07/11/2025 642 جار خوێنراوەتەوە

سودانی بۆ هاووڵاتیان: هەڵبژاردن موڵكی ئێوەیە و دەنگەكانتان بناغەی پڕۆسەی دیموكراسییە

پەیام 

لە كۆتا ڕۆژی بانگەشەی هەڵبژاردندا، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق پەیامێك دەربارەی پڕۆسەكە بڵاو دەكاتەوە. 

سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ هەیینی داوای لە هاووڵاتیانی عێراقی كرد بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەراندا بكەن، كە بڕیار وایە لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە ئەنجام بدرێت.

سودانی لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا بە هاووڵاتیانی عێراقی وت: هەڵبژاردن موڵكی ئێوەیە و دەنگەكانتان بناغەی پڕۆسەی دیموكراسییە و خۆتان خاوەنی بڕیارن. 

سودانی ڕایشیگەیاند: بەشداریكردنتان لە هەڵبژاردن دەبێتە پەیامێكی ڕوون بۆ عێراقێكی نوێ‌، كە ڕۆڵەكانی دەیانەوێت بە ئاشتی دەستاودەستی دەسەڵاتی لە ڕێی سندوقەكانی دەنگدانەوە تێدا بكرێت. 

سودانی وتیشی: لەمڕۆدا لەسەر لوتكەی قۆناغێكی گرنگین و بۆ پەیڕەوكردنی مافیكی دەستوری وەستاوین، كە مافی هەڵبژاردنی ئەو كەسانەیە كە نوێنەرایەتیتان دەكەن. 

سبەینێ‌ هەڵمەتی بانگەشەى هەڵبژاردن دەوەستێت و بێدەنگی هەڵبژاردن باڵ بەسەر عێراقدا بكێشێت، هاوكات بڕیارە ڕۆژی یەكشەممە زیاتر لە ملیۆنێك و 313 هەزار و 980 سەرباز و ئەندامی هێزە ئەمنییەكان و ئاوارەكان بۆ دەنگدانی تایبەت ڕوو لە سندوقەكانی دەنگدان بكەن، هەروەها ڕۆژی سێشەممەش دەنگدانی گشتیی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق لە دوای ساڵی 2003ەوە بەڕێوە بچێت. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌ بۆردومانه‌كه‌ی ده‌روازه‌ی شه‌لامجه‌ی نێوان ئێران و عێراق 13 كه‌س بوونه‌ قوربانی

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری كارەبا لەسەر دۆخی كارەبا بانگهێشتى پەرلەمان دەكرێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ ئابووریی عێراقی ڕووبەڕووی قەیرانێكی گەورەی بێداهاتی كردووەتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسێک لەسەر دزینی كێبڵی كارەبایی بە بەهای چوار ملیار و 400 ملیۆن دینار دەستگیركرا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدى، کۆتایی بە گەشتە پێنج ڕۆژییەكەی بۆ ئەمریكا هێنا و گەیشتەوە بەغداد

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بابل.. پزیشكەكان مۆبایلێكیان لە گەدەی پیاوێك دەرهێنا

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    قایمقامێتی سلێمانی: قەیرانی غاز دروست نابێتەوە و غازێکى زۆرى پاشەكەوتكراو هەیە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی، لە نێوان ئەمریکا و ئێران، هەوڵ بۆ پاراستنی بێلایەنی عێراق دەدات

سەرەتا