4 کاتژمێر پێش ئێستا
183 جار خوێنراوەتەوە
مامۆستا عەلی باپیر کۆبوونەوەیەکى گرنگ لەگەڵ سەرکردەکانى حەماس ئەنجام دەدات
پەیام
مامۆستا عەلی
باپیر و شاندی یاوەری، دیداریان لەگەڵ بەڕێز د. فەوزی بەرهوم، سەرکردە و وتەبێژی
بزووتنەوەی بەرگری ئیسلامی (حەماس)، و بەڕێز ئەندازیار مونیر سەعید و ژمارەیەک لە
سەرکردەکانی دیکەی بزووتنەوەکە ئەنجام دا.
لە کۆبوونەوەکەدا،
گرنگیی یەکڕیزی و هاودەنگیی موسڵمانان لە بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاری ئیسڕائیلی و
کارەساتە مرۆییەکانی شەڕی غەززە خرایە ڕوو. بەتایبەت تیشک خرایە سەر لێکەوتە قورسەکانی
شەڕی دوو ساڵەی سەر غەززە، لەوانە:
• هەنگاوەکانی ئاگربەست.
• پرسی منداڵانی بێدایک و باوک و بێسەرپەرشت.
• قەیرانی گەمارۆی سەر غەززە و سیاسەتی برسیكردنی
دانیشتوانەکەی، کە وەک مەترسیدارترین چەک دژی گەلی خۆڕاگری کەرتی غەززە بەکاردێت.
هەروەها، ڕۆڵی
گرنگی ڕێکخراوەکانی گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بەرز نرخێندرا و ستایشی هەوڵەکانیان
کرا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە