3 کاتژمێر پێش ئێستا
153 جار خوێنراوەتەوە
قائیمقامیه‌تی سلێمانی: شه‌ش پاڵاوگه‌ی نایاساییمان داخستووه
په‌یام
قائیمقامی سلێمانی به‌وه‌كاله‌ت رایده‌گه‌یه‌نێت: بڕیاریانداوه پاڵاوگه نایاساییه‌كان دابخه‌ن و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی بكه‌نه‌وه و ئاشكراشی ده‌كات: دوێنێ شه‌ش پاڵاوگه‌یان داخستووه.
قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ڵێت، هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌سه‌رپه‌رشتی قائیمقامی سلێمانی به وه‌كاله‌ت ئه‌نجام دراوه و ئه‌و پاڵاوگانه به‌سه‌ركرانه‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی كارده‌كه‌ن، قائیمقامی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد؛ به‌پێی یاسای پاراستنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پاڵاوگایانه ده‌كه‌ن به‌شێوه‌ی نایاسایی كارده‌كه‌ن و تێزاب به‌كارده‌هێنن.
هه‌روه‌ها راشگه‌یه‌نراوه: سه‌رباری ئه‌وه‌ی بڕیاری داخستنی سه‌رجه‌م پاڵاوگه نایاساییه‌كانیان داوه، دوێنێ چوارشه‌ممه به‌هاوكاری یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی زڕگوێز شه‌ش پاڵاوگه‌ی نایاسایان داخستوه، هه‌روه‌ها به‌تۆمه‌تی پیسكردنی ژینگه 12 تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراوه.
قائیمقامی سلێمانی راشیگه‌یاند: له‌پێناو پاراستنی ژینگه‌ی شاره‌كه و ته‌ندروستی گشتی هاوڵاتیان، هه‌ڵمه‌ته‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت و ته‌واوی پاڵاوگه نایاساییه‌كان داده‌خرێن و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە