4 کاتژمێر پێش ئێستا
323 جار خوێنراوەتەوە
کۆمەڵى دادگەریى سوپاسى کارمەند و ئەندامانى هێزە ئەمییەکان دەکات
پەیام:
لیژنەى باڵاى
هەڵبژاردنى کۆمەڵى دادگەریى لە بارەى بڵاوبوونەوەى ئەنجامى بەرایى دەنگدانى تایبەت،
بەیاننامەیەکى بڵاوکردەوە و تێیدا سوپاسى کارمەندى هێزە ئەمنییکان دەکات و ڕایدەگەیەنێت،"
سەرەڕای بوونی فشارێکی زۆر لیستی کۆمەڵى دادگەریى، ژمارەیەکی بەرچاو دەنگی بەدەست
هێناوە".
بەناوی خوای بەخشندەی
میهرەبان
لەدوای کۆتایی
هاتنی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت و دەرکەوتنی بەشێک لە ئەنجامە بەراییەکان و، بوونی
فشارێکی زۆر لەسەر کارمەندانی هێزە ئەمنیەکان و ناچارکردنیان،
بەڵام لیستی کۆمەڵ سەرەرای ئەو فشارانە ژمارەیەکی بەرچاو دەنگی بەدەست هێناوە، سەرەڕای ئەوەی هیچ ئەندامێکی کۆمەڵ لە ناو هێزە
ئەمنیەکان نەبوون و گواسترانەوە بۆ دەنگدانی گشتی.
بەناوی لیژنەی
باڵای هەڵبژاردنی لیستی ٢٨٥ی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان سوپاسی ئەو ئازیزانە دەکەین
بەوپەڕی ئازایانە متمانەیان بە کۆمەڵ بەخشی.
هیوادارین هاوڵاتیان بەجیاوازی بیرورایان لەڕۆژی
دەنگدانی گشتیی بچنە بەردەم سندوقەکان و دەنگی خۆیان بەکۆمەڵی دادگەریی بدەن.
دووبارە سوپاس بۆ
متمانە و پشتیوانیتان.
لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی
لیستی کۆمەڵ ژمارە ٢٨٥
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە