4 کاتژمێر پێش ئێستا
105 جار خوێنراوەتەوە
پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌رده‌وامه
پەیام
پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی
شه‌شه‌مین خوولی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له سه‌رتاسه‌ری ولێت به‌رده‌وامه.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی خوولی شه‌شه‌می ئه‌نجوومه‌نی
نوێنه‌رانی عێڕاق كه بڕیاره ڕۆژی سێشه‌ممه 11ی تشرینی دووه‌م، مانگی 11 به‌ڕێوه
بچێت، ئه‌مڕۆ، یه‌كشه‌ممه 9ی مانگ، پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت كه ئه‌ندامانی
سوپا و هێزه ئه‌منییه‌كان و ئاواره‌كانی نێوخۆ ده‌گرێته‌وه، له سه‌رتاسه‌ری عێراق
به‌ڕێوه ده‌چێت.
به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی
هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، به كۆی گشتی 21 ملیۆن و 404 هه‌زار و 291 ده‌نگده‌ری تۆماركراو
هه‌یه، له پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت یه‌ك ملیۆن و 313 هه‌زار و 980 ده‌نگده‌ری
تایبه‌ت و 26 هه‌زار و 538 ئاواره‌ی نێوخۆیی ده‌نگ ده‌ده‌ن.
سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستانیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
276 هه‌زار و 613 كه‌س مافی ده‌نگدانی تایبه‌تیان هه‌یه، به‌لێم 224 هه‌زار و 333
ده‌نگده‌ریان تایبه‌تن به هه‌رێمی كوردستان خۆی.
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاند: تا كاتژمێر
12ی نیوه‌ڕۆ ڕێژه‌ی به‌شداریی له ده‌نگدانی تایبه‌ت 60% بووه.
هه‌رێمی كوردستان كه دابه‌ش كراوه به‌سه‌ر سێ
بازنه و هه‌ر یه‌ك له هه‌ولێر بازنه‌یه‌ك و دهۆك بازنه‌یه‌ك، هه‌روه‌ها سلێمانی
و هه‌ڵه‌بجه‌ش وه‌ك یه‌ك بازنه هه‌ژمار كراوه، كۆی گشتی ده‌نگده‌رانی تایبه‌ت له‌م
سێ بازنه‌یه بریتییه له 224 هه‌زار و 333 ده‌نگده‌ر، به‌لێم كۆی گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ی
له هه‌رێمی كوردستان مافی ده‌نگدانیان هه‌یه 276 هه‌زار و 613 ده‌نگده‌رن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە