3 کاتژمێر پێش ئێستا
79 جار خوێنراوەتەوە
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری: 24ی مانگ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه
پەیام
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق دیارییكردنی 11ی 11 بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به سه‌رپێچییه‌كی ئاشكرا ناو ده‌بات و ده‌ڵێ: پشت به هیچ ده‌قێكی ده‌ستووریی و یاسایی نابه‌ستێت.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، فایه‌ق زێدان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق ئاشكرای كرد "به‌پێی بڕگه‌ی دوو له مادده‌ی 56/ی ده‌ستوور، پێویسته هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران 45 ڕۆژ به‌ر له ته‌واوبوونی خولی پێشوو به‌ڕێوه بچێت، به‌وپێیه‌ش كه خولی پێنجه‌م له نۆی مانگی یه‌كی ساڵی 2022 ده‌ستی به كاره‌كانی كردووه، ئه‌وا ڕۆژی 24ی 11ی 2025 ڕۆژی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه، نه‌ك 11ی 11".
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی بالێی دادوه‌ری ڕه‌خنه له خشته‌ی كاتیی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تیش ده‌گرێت كه ڕێپێدانه‌كه‌ی بۆ نزیكه‌ی چوار مانگ درێژ ده‌بێته‌وه، له‌وباره‌وه ده‌ڵێ: به‌پێی ئه‌زموونه‌كانی ڕابردوو، به‌زۆریی پڕكردنه‌وه‌ی پۆستی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه ماوه‌ی ده‌ستووریی دیارییكراوی تێپه‌ڕاندووه، ئه‌مه‌ش به‌هه‌مان شێوه پێشێلكردنێكی ڕوونی ده‌ستوور و پێچه‌وانه‌ی نێوه‌ڕۆكی ئاڵوگۆڕی دیموكراسییانه‌ی ده‌سه‌ڵاتە.
فایه‌ق زێدان داواش ده‌كات له داهاتوودا كه هه‌ر هه‌مواركردنێكی ده‌ستوور هاته پێش ئه‌و سه‌رنجه له به‌رچاو بگیرێت تا ڕێز له ماوه‌ی ده‌ستووریی پڕكردنه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه بگیرێت و سزا بۆ سه‌رپێچی له‌و مادده و بڕگه ده‌ستوورییه دابنرێت.
به‌رپرسی ده‌زگای دادوه‌ریی عێراق هیوای خواست لایه‌نه سیاسییه‌كان له پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ پابه‌ندی ماوه ده‌ستوورییه‌كان بن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە