3 کاتژمێر پێش ئێستا
45 جار خوێنراوەتەوە
گیرانی مەنهۆڵەكان و كۆبوونەوەی ئاو گرفتی بۆ چەند گەڕەكێكی سلێمانی دروستكرد
پەیام
لەگەڵ بارینی یەكەم بارانی ئەمساڵدا كۆبوونەوەی ئاو لە بەشێك لە گەڕەكەكانی شاری سلێمانی و گیرانی مەنهۆڵەكان گرفتی بۆ چەند گەڕەكێك لە شاری سلێمانی دروست كرد.
شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، بەردەوام تیمەكانیان مەنهۆڵەكان پاك دەكەنەوە، بەڵام لابردنی سەری مەنهۆڵەكان گرفتی گەورەی بۆ دروست كردوون. هەروەها بودجەی پێویست بۆ ئەو گەڕەكانەی كێشەی ئاوەڕۆیان هەیە لەبەردەستدا نییە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە