3 کاتژمێر پێش ئێستا
225 جار خوێنراوەتەوە
ئەڵمانیا دەست بە هەناردەکردنەوەى چەك بۆ ئیسرائیل دەکاتەوە
پەیام
ستێفان كۆرنلیوس، وتەبێژی حكوومەتی ئەڵمانیا، بۆ ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی قسەی كردووە و، ئاماژەی بەوە داوە ئەو ڕاگەیاندنەی لە هەشتی ئاب سەبارەت بە قەدەغەی هەناردەكردنی چەك بۆ ئیسرائیل بڵاوكرایەوە، بەهۆی گۆڕانی بارودۆخەوە ئیدی كاری پێناكرێت و لە 24ی تشرینی دووەمەوە ئەو سنوورداریانە هەڵدەگیرێن.
وتەبێژی حكومەتی ئەڵمانیا باسی لەوە كرد یەكێك لە هۆكارەكانی بڕیارەكە، ئاگربەستە كە لە 10ی تشرینی یەكەمەوە چووەتە بواری جێبەجێ كردنەوە.
بە گشتیی ڕێنماییەكانی هەناردەی ئەڵمانیا ناردنی چەك بۆ ناوچەكانی شەڕ و قەیران قەدەغە دەكەن، بەڵام بە ڕأی دەسەلاتدارانی بەرلین، ئۆكرانیا و قەوارەی زایۆنی لە بارودۆخە تایبەتەكاندان.
ئەو جینۆسایدەی قەوارەی زایۆنی لە غەززە ئەنجامیدا، كاردانەوەی ڕای گشتیی ئەڵمانیای لێكەوتەوە و گوشار خرایە سەر حكوومەتی وڵاتەكە بۆ ئەوەی چەكی بۆ هەناردە نەكات. ئێستا و دوای ئاگربەست، فشارەكان كەم بوونەتەوە و بەرلینیش بڕیارەكەی هەڵوەشاندەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە