3 کاتژمێر پێش ئێستا
234 جار خوێنراوەتەوە
هەولێر.. دووكانێكی فۆلكلۆر لە داون تاون كەلوپەلەكانی ناوى دەدزرێت
پەیام
دووكاندارێكی بازاڕی داون تاون لە شاری هەولێر كە بە گرێبەستێكی داوای لێكرابوو كاڵا فۆلكلۆرییەكانی بهێنێت بۆ سەرنجڕاكێشانی گەشتیاران، باس لەوە دەكات كە قاتی دووەمی بازاڕەكە داخراوە و بۆ ماوەی چەند مانگێك ڕێگەی پێنەدراوە بگەڕێتەوە دووكانەكەی.
دەشڵێت: كاتێك گەڕاوەتەوە، تووشی شۆك بووە بە بینینی دووكانەكەی كە بەتاڵ كراوە: هەموو كەلوپەلە فۆلكلۆرییەكانی دزراون و تێكشكێنراون، ئێستاش مافی زەوت كراوە و دۆسیەكەی یەكلایی ناكرێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە