8 کاتژمێر پێش ئێستا
140 جار خوێنراوەتەوە
زیانێكی گەورە بە كەرتی ژینگە و ڕووبەری سەوزایی چەمچەماڵ گەیشتووە
پەیام
لافاوەكەی
چەمچەماڵ 10 باخچەی لەناوبرد و مەترسیی هاوینێكی سەختیش دەكرێت.
بەهۆی
ئەو شەپۆلە لافاوەی لەم دواییەدا ڕووی لە قەزای چەمچەماڵ كرد، زیانێكی گەورە بە كەرتی
ژینگە و ڕووبەری سەوزایی شارەكە گەیشتووە.
بەپێی
ئامارەكان، نزیكەی 10 باخچە و بلوار بەتەواوی لەناوچوون، بەمەش ژمارەی باخچەكانی
شارەكە لە 40ەوە بۆ 30 باخچە كەمبووەتەوە.
قایمقامییەتی
چەمچەماڵ ئاشكرای كردووە كە بەپێی خەمڵاندنە سەرەتاییەكان، قەبارەی زیانە ماددییەكان
بۆ سەر ڕووبەری سەوزایی بە نزیكەی 100 ملیۆن دینار دەشكێنرێتەوە.
لەلایەكی
دیكەوە، شارەزایانی بواری ژینگە هۆشداری دەدەن و ڕایدەگەیەنن؛ بەو پێیەی چەمچەماڵ
لە ڕووی جوگرافییەوە ناوچەیەكی گەرمەسێرە، كەمبوونەوەی ڕێژەی سەوزایی كاریگەری
راستەوخۆی دەبێت.
ئەوان
جەخت دەكەنەوە ئەگەر بەزووترین كات ئەو باخچانە سەوز نەكرێنەوە، پلەكانی گەرما زیاتر
بەرزدەبنەوە و هاوینێكی سەخت و دژوار ڕوو لە شارەكە دەكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە