2 کاتژمێر پێش ئێستا
119 جار خوێنراوەتەوە
شاندێكی كۆمه‌ڵ به كۆمه‌ك و هاوكارییه‌وه له چه‌مچه‌ماڵه
شاندێكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان سه‌ردانی كۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژانه‌وه‌ی چه‌مچه‌ماڵیان كرد و هاوكاریی و پشتیوانی‌یان پێشكه‌ش كردن.
عه‌بدولستار مه‌جید، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی كۆمه‌ڵ ڕایگه‌یاند: هه‌موو داموده‌زگا و ئۆرگانه‌كانی كۆمه‌ڵیان ڕاسپاردووه له خزمه‌ت بوژانه‌وه و به‌هاناوه‌چوونی خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ و شۆڕش و ته‌كیه‌دا بن.
هاوكات عه‌تا محه‌مه‌د، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژانه‌وه‌ی چه‌مچه‌ماڵ سوپاسی سه‌ردانی شانده‌كه‌ی كۆمه‌ڵـیان كرد و ڕایانگه‌یاند: پێشتریش ده‌زگای خێرخوازیی به‌خشین سه‌لماندوویه‌تی كه هاوكاریی خه‌ڵك ده‌كه‌ن و به‌رده‌وامیشن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە