1 کاتژمێر پێش ئێستا
129 جار خوێنراوەتەوە
له‌سه‌ر پاره‌ی كه‌مپینی لافاوه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ هۆشداری ده‌درێت
گروپی "ڕا" له‌ژێر ناونیشانی چاو‌دێر ده‌بین، راگه‌یێندراوێكی له‌باره‌ی شێوازی خه‌رجكردنی ئه‌و پارانه بڵاوكرده‌وه كه بۆ كه‌مپینی هاوكاریی زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له ژماره حسابییه‌كی تایبه‌تدا كۆكراونه‌ته‌وه.
گروپه‌كه جه‌خت ده‌كاته‌وه كه ئه‌و داهاتانه مافی گشتین و له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌داران و خێرخوازانه‌وه تایبه‌ت بۆ خه‌ڵك نێردراون، بۆیه پێویسته پرۆسه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كان راسته‌وخۆ له ماڵی هاووڵاتییانه‌وه ده‌ستپێبكات.
به‌پێی راگه‌یێندراوه‌كه، تاوه‌كو قه‌ره‌بووی یه‌ك هاووڵاتی مابێت، نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست بۆ ئه‌و پاره‌یه ببرێت بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هیچ ده‌زگا و فه‌رمانگه‌یه‌ك.
گروپی "ڕا" ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، چاككردنه‌وه‌ی ده‌زگا و فه‌رمانگه زیانلێكه‌وتووه‌كان ئه‌ركی حكومه‌ته و پێویسته وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان خۆیان به‌و ئه‌ركه هه‌ستن، نه‌ك له‌سه‌ر پاره‌ی هاوكاریی خه‌ڵك بێت.
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌دا، گروپه‌كه داوا ده‌كات دادپه‌روه‌ری ته‌واو له پرۆسه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه‌دا ڕه‌چاو بكرێت.
هه‌روه‌ها دووپاتیان كردووه‌ته‌وه كه وه‌ك ئه‌ركێكی خۆیان به‌وپه‌ڕی وردییه‌وه چاودێریی ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌ن، چونكه پاره‌كه موڵك و مافی گشتییه و نابێت لابدات له‌و ئامانجه‌ی بۆی كۆكراوه‌ته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە