2 کاتژمێر پێش ئێستا
95 جار خوێنراوەتەوە
لەبارەى پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەرانى هەرێمەوە نووسراوێک ئاڕاستەى وەزارەتەکان کراوە
پەیام
بە پێی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی، داوا لە سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكان كراوە زانیاری و تێچووی دارایی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانیان ڕەوانە بكەن، بەمەبەستی جێگیركردنی لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2026ی عێراق و دەستپێكردنەوەی پرۆسەی پلەبەرزكردنەوە.
بەپێی نووسراوەكەی وەزارەتی دارایی كە واژۆی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی لەسەرە، داوا لە سەرجەم وەزارەت و لایەنە نەبەستراوەكان بە وەزارەت كراوە كە خشتەی شایستە داراییەكانی پلەبەرزكردنەوەی (سەربازی و شارستانی) بۆ ساڵی 2026 ئامادە بكەن.
ئاماژەی بەوەش كردووە، پێویستە ئەم زانیارییانە لە ماوەی 20 ڕۆژدا بگەڕێندرێنەوە بۆ وەزارەتی دارایی، تاوەكو لە ڕێگەی ئەوانەوە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ بكرێت و لە چوارچێوەی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیدا جێگیر بكرێت.
ئەم زانیاریە لە كاتێكدایە كە پرۆسەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی مەدەنی (شارستانی) لە هەرێمی كوردستان لە كۆتایی ساڵی 2015ـەوە بەهۆی قەیرانی دارایی، دابەزینی نرخی نەوت و شەڕی دژ بە داعش ڕاگیراوە. لەو كاتەوە تا ئێستا، كە نزیكەی 9 ساڵ تێدەپەڕێت، پلە و مووچەی هەزاران فەرمانبەر لە مافە یاسایی و داراییەكانیان بێبەش بوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە