22/12/2025 571 جار خوێنراوەتەوە

حەلەب.. سوپای سووریا و هەسەدە یەكتر بە دەستپێشخەریی شەڕ تۆمەتبار دەكەن

پەیام

شەڕ و پێكدادان لەنێوان ئاسایشی سەر بە هەسەدە و هێزەكانی حكومەتی سووریا لە حەلەب دەستی پێ كردووە و هەردوولاش یەكتر بە شكاندنی ئاگربەست و دەستپێشخەری تۆمەتبار دەكەن.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەكەكانی شەرەفییە و شێخ مەسقوود كە ناوچە كوردنشینەكانی شاری حەلەبن، گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی سەر بە هێزەكانی سووریای دیموكرات "هەسەدە" هەروەها هێزە ئەمنییەكانی سەر بە حكومەتی دیمەشق دەستی پێ كرد، بەپێی زانیارییەكان تا ئێستا چوار كەس بریندار بوون.

ناوەندی ڕأگەیاندنی هەسەدە جەختی لەوە كردووەتەوە، گرووپەكانی سەر بە حكومەتی دیمەشق بەربەستەكانیان شكاندووە و بە چەكی قورس و مامناوەند هێرشیان كردووەتە سەر گەڕەكەكانی شێخ مەسقود و ئەشرەفییە، هەروەها هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و خەڵكی مەدەنییش ڕووبەڕوویان بوونەتەوە.

لای خۆیەوە وەزارەتی بەرگریی سووریا ڕایگەیاندووە، هەسەدە بەشێوازی لەناكاو هێرشیان كردووەتە سەر خاڵێكی سەربازیی هێزەكانی ئاسایش و سوپا لە گەرەكی ئەشرەفیە و چەند كەسێك بریندار بوون.

ڕاشیگەیاندووە: ئەوەی هەسەدە دەیڵێت لەبارەی هێرشی هێزەكانی سوپاوە ڕاست نییە و سوپا وەڵامی هێرشی داوەتەوە.

جێی باسە بەهۆی گرژی و پێكدادانەكانی حەلەبەوە دەیان خێزان ناچار بوون ماڵەكانیان چۆڵ بكەن و گەڕەكەكانیان بەجێ هێشتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    رۆبیۆ: گیان له‌ده‌ستدانی سه‌ربازێكمان له‌ عێراق ڕووداوێكی نه‌خوازراو بووه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    "بەغداد و هەولێر تائێستا هیچ گفتوگۆیەکیان لەبارەی بودجەی 2027 نەكردووە"

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عەلی قەرەداغی: ئیدانەی هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان دەكەین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەو كەسەی بە گۆڕینی دەنگی بۆ كچ هەزاران دۆلاری دەستکەوتووە، دەستگیر كرا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كوشتارگەكان و فرۆشیارانی ماسی خواستیان بۆ بەکارهێنانى سەهۆڵ ماوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانى.. لەسەر کوشتنی هاووڵاتییەک چوار تۆمەتبار دەستگیرکران

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆ ڕاگەیاندنەکان: لە كاتی ڕووماڵەکانتاندا بەرپرسیارێتی لەبەرچاو بگرن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسیی: پلەکانى گەرما بەرزتر دەبنەوە و لە گەرمیان دەگاتە 46 پلە

سەرەتا