22/12/2025 375 جار خوێنراوەتەوە

سەرچاوەیەك بۆ پەیام: بەغداد تەنیا مووچەی مانگی 10 بۆ هەرێم دەنێرێت

پەیام 

سبەینێ لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا گفتوگۆ دەربارەی مووچە نەدراوەكانی مووچەخۆرانی هەرێم دەكرێت. سەرچاوەیەكیش دەڵێت "تەنیا گرەنتیی ناردنی یەك مووچەی هەرێم هەیە و حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمیش خۆی ئامادە نییە دوو مووچەكەی تر بدات".

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم ڕایگەیاند، بڕی 120 ملیار دینار وەك داهاتی نانەوتیی هەرێم بۆ مانگی تشرینی یەكەم، بەشێوەی كاش خرایە سەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عێراق. چاوەڕێ دەكرێـت لە دوای ئەم هەنگاوە هەرێمەوە، بەغداد بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی 10 بدات. بەڵام چارەنووسی مووچەی مانگی 11 و 12 دیار نییە.

سەرچاوەیەك بە پەیامی ڕاگەیاند "گرەنتیی خەرجكردنی یەك مووچەی هەرێم هەیە و سبەینێ سوودانی بڕیاری لێ دەدات، بەڵام ئەستەمە ئەم حكومەتە كاربەڕێكەرەی ئێستای عێراق بچێتە ژێرباری دوو مووچەكەی دیكە، بەتایبەت كە چەند ڕۆژێكی ماوە بۆ كۆتایی ساڵ".

ئەو سەرچاوە وتیشی "حكومەتی هەرێمیش دەڵێت هیچ داهاتێكی لەبەردەستدا نییە بۆ دابەشكردنی ئەو مووچانە و بە بەرپرسیارێتیی حكومەتی عێراقیشی دەزانێت، بۆیە بە ئەگەری زۆرەوە هاوشێوەی ساڵان دەكرێن بە پاشەكەوت و دابەش ناكرێن".

چاوەڕوان دەكرێت لە كۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیاری خەرجكردنی مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆرانی هەرێم بدرێت و لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو ڕەوانە بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 860 هەزار دینارە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە نزیکەى 97 دۆلارە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەنزینە هەرزانەکە لە هەولێر کەمە و سلێمانى و هەڵەبجەش پابەند نەبوون بە دابەزاندنى نرخ

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا پێناسى گومرگیی نوێی بەسەر 60 هاوبەشی بازرگانیی وڵاتەكەیدا سەپاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 856 هەزار دینارە

سەرەتا