2 کاتژمێر پێش ئێستا
35 جار خوێنراوەتەوە
پێنجوێن.. بەهۆی بەفرەوە ژمارەیەكی زۆر لە شۆفێران بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك گیریان خوارد
پەیام
بەهۆی بەفربارینی 24 كاتژمێری ڕابردووەوە، ئاستەنگی هاتووچۆ دروست بوو، بۆ چەند كاتژمێرێك ڕێگای بازرگانی سلێمانی بۆ باشماخ داخرا، بەو هۆیەوە ژمارەیەكی زۆر لە شۆفێران لە ڕێگاكەدا بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك گیریان خوارد.
ئەمساڵیش لە سنووری قەزای پێنجوێن، زیاتر لە 20 سانتیمەتر بەفر باریوە و پلەكانی گەرما بۆ ژێر سفر دابەزیووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە