3 کاتژمێر پێش ئێستا
148 جار خوێنراوەتەوە
سلێمانى.. ڕێگە بە پاسە گەشتیارییەکان نادرێت دەبەى بەنزین لەگەڵ خۆیان هەڵبگرن
پەیام
بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى سلێمانى بڵاویکردووەتەوە، لە پێناو سەلامەتى گەشتیاران، ڕێگری لە پاسە گەشتیارییەکان دەکرێت بە دەبەی بەنزینی زیادە بەناو شاردا هاتووچۆ بکەن.
ئەوەشى خستووەتەڕوو "پاش ئەوەی تێبینمان کردبوو شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لە ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە دێنە ناو هەرێم سووتەمەنی بەنزینیان بە دەبە لەگەڵ خۆیان دەهێناو لەسەر سەقف و لە سندووقی ئۆتۆمبێلەکانیاندا دایان دەنا بۆ ئۆتۆمبێلەکانی خۆیان، کە پاش تەواو بوونی بەنزینی تانکی ئۆتۆمبێلەکانیان بەکاریان دەهێنا، لە بەدواداچوونی مەفرەزەکانی هاتووچۆ دەرکەوت کە مەترسی لەسەر ژیانی گەشتیاران و شۆفێران و هاوڵاتییان دروست دەکات لە ئەگەری روودانی رووداوێکی هاتووچۆدا ڕەنگە قەبارەی رووداوەکە گەورەتر بکات و کارەساتی نەخوازراوی لێ بکەوێتەوە".
هەربۆیە هاتوچۆى سلێمانى دەڵێت "لە پێناو سەلامەتی هاوڵاتییان و گەشتیاران بڕیارماندا لێپرسینەوە لەشۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلانە بکەین کە سووتەمەنی زیادەیان پێیە و ئەو سوتەمەنییە زیادەیەی پێیانە لە وێستگەیەکی سووتەمەنی لێیان وەردەگیرێت و پسوڵەیەکیان پێ دەدرێت و لەکاتی گەڕانەوەیاندا سوتەمەنییەکەیان پێ دەدرێتەوە و بەهیچ شێوەیەک ڕێگایان پێ نادرێت بە سوتەمەنییەکەوە بچنە ناو شارەکانەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە