2 کاتژمێر پێش ئێستا 207 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ: ڕێككەوتنەكە لەگەڵ ئێران تا کۆتایی ئەم هەفتەیە واژوو دەكرێت

پەیام

سەرۆكی ئەمریكا گەشبینی خۆی بۆ واژۆكردنی ڕێككەوتن لەگەڵ ئێران لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نیشان دا و لێدوانەكەی وەزیری دەرەوەی تارانی بە ئەرێنی وەسف كرد.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، گەشبینی خۆی نیشاندا كە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا واشنتۆن و تاران بگەنە ڕێككەوتنی كۆتایی و ئاماژەی بە بوونی نیشانەی ئەرێنی لە ڕەوتی دانوستانەكاندا كرد. 

ترەمپ لە لێدوانێكدا كە ماڵپەڕی "ئەكسیۆس" بڵاوی كردووەتەوە، باسی لەوە كرد كە پۆستەكەی ئەم دواییەی عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە ڕێككەوتنەكە "زۆر ئەرێنی" بووە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی بەردەوامی هەوڵە دیپلۆماسییەكانە سەرەڕای گرژییەكانی ڕابردوو. 

سەرۆكی ئەمریكا پێشبینی دەكات ڕێككەوتنەكە تا كۆتایی ئەم هەفتەیە یان ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو واژوو بكرێت.

ترەمپ ئاشكرای كرد كە ئێران بە نهێنی داوای لێبوردنی كردووە لەبارەی هەندێك "زانیاری هەڵە" كە پەیوەندییان بە ڕەوتی لێكتێگەیشتنەكانەوە هەبووە. 

هاوكات، سەرۆكی ئەمریكا داوای ڕوونكردنەوەی گشتی كردووە لەسەر ئەو هەواڵانەی میدیاكانی ئێران بڵاویان كردووەتەوە سەبارەت بە ئازادكردنی دەستبەجێی ملیاران دۆلاری بلۆككراوی ئێران هەر زوو دوای واژۆكردنی ڕێككەوتنەكە. 

ترەمپ جەختی لەوە كردەوە كە گرنگە ئەم بابەتە بۆ ڕایگشتی ڕوون بكرێتەوە تاوەكو هیچ تەمومژێك لەسەر شێوازی جێبەجێكردنی بڕگەكانی ڕێككەوتنەكە و كاتی گەڕانەوەی داراییەكان نەمێنێت، ئەمەش وەك هەوڵێك بۆ شەفافیەت لە پرۆسەی ڕێككەوتنەكەدا دەبینرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ڕێككەوتنەكە لەگەڵ ئێران تا کۆتایی ئەم هەفتەیە واژوو دەكرێت

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ بۆ 39یەمینجار ڕێككەوتنی ڕاگەیاند و تائێستاش بە فەرمی هیچ نەکراوە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    سزای 30 ساڵ زیندانی بۆ سەرۆکی پێشووی کۆریای باشوور دەركرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پاكستان: شه‌وی ڕابردوو سه‌ره‌ڕای هێرشه‌كان؛ دانوستانه‌كان به‌رده‌وامبوون

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا: به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران زیانی زۆری به‌ركه‌وتووه‌ و قورسه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ دۆخی پێشووی

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی: جه‌نگی ئێران ملیۆنان كه‌س له‌ جیهاندا ڕووبه‌ڕووی برسێتییه‌كی كاره‌ساتبار ده‌كاته‌وه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: تا سێ ڕۆژی داهاتوو ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران ڕاده‌گه‌یه‌نرێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: لەگەڵ ئێران نزیكین لە ڕێككەوتن بەڵام پارە بلۆكراوەكانیان ئازاد ناكەم

سەرەتا