2 کاتژمێر پێش ئێستا
121 جار خوێنراوەتەوە
شاندێكی یهكێتی زانایانی ئاینی سهردانی مهكتهبی زانایانی كۆمهڵ دهكات
بە مەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییەکان و پیرۆزباییکردن لە ستافی نوێی مەکتەبی زانایانی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، شاندێکی باڵای یەکێتیی زانایانی ئاینیی کوردستان بە هاوڕێیەتی لقی سلێمانی یەکێتییەکە، سەردانی مەکتەبی زانایانی کۆمەڵیان لە شاری سلێمانی کرد.
لە دیدارێکی دۆستانەدا، شاندی میوان وێڕای پێشکەشکردنی پیرۆزبایی گەرم بەبۆنەی دەستبەکاربوونی ستافی نوێ، ڕۆڵ و پێگەی گرنگی زانایانی کۆمەڵیان لە گۆڕەپانی ئاینی و کۆمەڵایەتیدا بەرز نرخاند و وەک پێویستییەکی گرنگی قۆناغەکە ناوییان برد. هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆی چڕ کرا لەسەر میکانیزمەکانی باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و ڕێکخستنی کاروباری مامۆستایانی ئاینی، بە ئامانجی یەکخستنی وتاری ئاینی و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەدییانەی ڕووبەڕووی کۆمەڵگە دەبنەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە