2 کاتژمێر پێش ئێستا 103 جار خوێنراوەتەوە

وەزیری وزەی ئەمریكا: ڕۆژانە یارمەتى هەناردەی حەوت ملیۆن بەرمیل نەوت لە كەنداو دەدەین

پەیام

وەزیری وزەی ئەمریكا ڕایگەیاند سوپاكەیان ڕۆژانە یارمەتی هەناردەی حەوت ملیۆن بەرمیل نەوت دەدات و گەرووی هورمز بە كراوەیی دەهێڵنەوە.

كریست ڕایت، وەزیری وزەی ئەمریكا ڕایگەیاند، سوپای وڵاتەكەی ڕۆژانە كار بۆ دەرچوونی حەوت ملیۆن بەرمیل نەوت لە كەنداوی عەرەبی دەكات، بەڵام لە بەرامبەردا ڕێگری لە هەناردەكردنی نەوتی خاوی ئێران دەكرێت. 

ڕایت لە مەراسیمێكدا لە هیۆستن ئاماژەی بەوە كرد، گەیشتن بە ڕێككەوتن لە نێوان واشنتۆن و تاران دەبێتە هۆی گەڕانەوەی هاتوچۆی ئازاد لە كەنداو، بەڵام هۆشداریشی دا كە ئەگەر ڕێككەوتن نەكرێت، سوپای ئەمریكا بە هێز جووڵەی نەوت لە گەرووی هورمزدا دەستپێدەكاتەوە و گوتیشی: "بە یارمەتی ئێران بێت یان بێ ئەوان، هەناردەی نەوت مسۆگەر دەكەین."

هاوكات بەرپرسێكی ئەمریكی ئاشكرای كرد كە دوو درۆنی ئێرانییان خستووەتە خوارەوە كە ویستوویانە كەشتییە بازرگانییەكان لە گەرووەكە بپێكن. 

ئەم ئاڵۆزییانە پاش ئەوە دێت كە لە كۆتایی شوباتی ڕابردووەوە جەنگی ئەمریكا و ئیسرائیل دژی ئێران دەستیپێكردووە و واشنتۆن لە مانگی نیسانەوە گەمارۆی سەر بەندەرەكانی ئێرانی توند كردووەتەوە. ئێران وەك وەڵامێك ڕێگری لە تێپەڕبوونی كەشتییەكان دەكات، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخ و هەڵاوسانی ئابووری لە جیهاندا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانى.. ڕێگە بە پاسە گەشتیارییەکان نادرێت دەبەى بەنزین لەگەڵ خۆیان هەڵبگرن

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری وزەی ئەمریكا: ڕۆژانە یارمەتى هەناردەی حەوت ملیۆن بەرمیل نەوت لە كەنداو دەدەین

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەراقچی: بەم زووانە وردەكارییەكانی ڕێککەوتنەکەمان لەگەڵ ئەمریکا بڵاودەكەینەوە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە بناری قەندیل تەرمێک دۆزرایەوە کە گومان دەکرێت منداڵە بێسەروشوێنەکە بێت

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری بازرگانیی عێراق لە هەولێر: زۆرترین گەنمی جووتیاران وەردەگرین

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەرێم 50 هەزار بەرمیل نەوتەکەى بەغداى نەخستووەتە خزمەتى هاووڵاتییانەوە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی به‌ڕێژه‌ی 28% كه‌میكردووه‌

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: ئاسمان ساماڵ و پلەکانى گەرما نزمتر دەبێت

سەرەتا