1 رۆژ پێش ئێستا
340 جار خوێنراوەتەوە
بانكی ناوه‌ندی هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلاری ئاشكرا كرد
بانكی ناوه‌ندی عێراق یه‌كه‌م ڕوونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار بڵاوكرده‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی نرخی دۆلار له بازاڕه ناوخۆییه‌كاندا له 150 هه‌زار دینار نزیك بووه‌وه.
بانكی ناوه‌ندی له به‌یاننامه‌یه‌كدا جه‌ختی كرده‌وه كه به‌رده‌وامه له چاودێریكردنی وردی بازاڕی دراو و گرتنه‌به‌ری ڕێكاره پێویسته‌كان بۆ پاراستنی سه‌قامگیریی نه‌ختینه‌یی، هاوكات ڕوونیشیكرده‌وه كه نرخی فه‌رمیی یه‌ك دۆلار جێگیره له 1320 دینار و هیچ گۆڕانكارییه‌كه‌ی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه.
بانكه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌و نرخه به‌رزه‌ی ئێستا له بازاڕدا ده‌بینرێت، په‌یوه‌ندی به داواكاریی بازاڕی نافه‌رمییه‌وه هه‌یه، كه له ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌می بانكه ڕێگه‌پێدراوه‌كان بۆ حه‌واڵه‌ی ده‌ره‌كی كار ده‌كه‌ن.
ڕاشیگه‌یاندووه كه هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ له بازاڕی هاوته‌ریبدا، بۆ جێبه‌جێكردنی "ڕه‌سمی گومرگی پێشوه‌خته" ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌م بڕیاره فشارێكی زۆری خستووه‌ته سه‌ر داواكاری بۆ دۆلاری كاش و بووه‌ته هۆی زیادبوونی خواست له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی بانكی.
له‌كۆتاییدا بانكی ناوه‌ندی دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بێت له چاودێریكردن و گرتنه‌به‌ری هه‌ر ڕێكارێك كه پێویست بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌های دراوی نیشتمانی بپارێزێت و سه‌قامگیری بۆ نرخی ئاڵوگۆڕ بگه‌ڕێنێته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە