21 کاتژمێر پێش ئێستا
796 جار خوێنراوەتەوە
په‌رله‌مانتارێكی شیعه: له‌م خوله‌دا یاسای حه‌شد ده‌رده‌كه‌ین
په‌یام
په‌رله‌مانتارێكی شیعه ده‌ڵێت: كاری له‌پێشینه‌یان له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا ده‌ركردنی یاسای حه‌شدی شه‌عبییه.
میقداد خه‌فاجی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له بزووتنه‌وه‌ی مافه‌كان كه سه‌ر به كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراقییه، ڕایگه‌یاندووه: ده‌ركردنی یاسای حه‌شدی شه‌عبی شایسته‌یه‌كی نیشتیمانییه و پێویسته مافی كارمه‌ندانی حه‌شد بپارێزرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی سه‌ر به حزبوڵڵا ده‌ڵێت: قۆناغی داهاتووی په‌رله‌مان پیچویستی به‌وه‌یه هه‌ماهه‌نگی و هاوڕایی له‌نێوان فراكسیۆن و لایه‌نه‌كان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی یاسای دوور له ململانێی سیاسیی ده‌ربچوێنرێن.
میقداد خه‌فاجی جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه: په‌سه‌ندكردنی یاسای حه‌شدی شه‌عبی له پێشینه‌ی كاره‌كانی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندایه.
یاسای حه‌شدی شه‌عبی یه‌كێكه له یاسا ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان، ئه‌مریكا هۆشداریی داوه‌ته حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له ده‌ركردنی یاساكه بپارێزن به‌ڵام گرووپه شیعه‌كان به‌ڵێنیان داوه، له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا یاساكه ده‌ربكه‌ن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە