21 کاتژمێر پێش ئێستا
185 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مریكا ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كدا گرت كه ئاڵای ڕووسیای هه‌ڵكردبوو
له پێشهاتێكی سه‌ربازیی جیاوازدا، هێزی ئاسمانیی ئه‌مریكا ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری ڕووسیدا گرت، ژێرده‌ریایی و هێزی ده‌ریایی ڕووسیاش ده‌یانه‌وێ كه‌شتییه‌كه بپارێزن.
كه‌ناڵی (ئاڕ تی)ی ڕووسی بلاوی كرده‌وه، له باكووری ده‌ریای ئه‌تڵه‌سی، هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئاسمانه‌وه بۆ كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری ڕووسی دابه‌زیون و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه. هێزی ده‌ریایی ڕووسیاش كه له ناوچه‌كه‌دا هه‌ن كه ژێرده‌ریاییشیان له‌گه‌ڵه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا نیگه‌رانیی قووڵی له ڕَووداوه‌كه ده‌ربڕیوه و ده‌ڵێت، كه‌شتیی نه‌وتهه‌ڵگری "مارینر" له باكووری ده‌ریای ئه‌تڵه‌سی كه ئاڵای ڕووسیای له‌سه‌ر بووه و پابه‌ند بووه به یاسای نێوده‌وڵه‌تی، به هۆكاری نادیار له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانیی ناتۆوه چاودێریی كرا و دواتر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كه چوار هه‌زار كیلۆمه‌تر له كه‌ناراوه‌كانی ئه‌مریكاوه دوور بووه و هیوادارین وڵاتانی رۆژئاوا كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
لای خۆیه‌وه رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ-ی ئه‌مریكی بلاوی كردووه‌ته‌وه، به‌رپرسانی ئه‌مریكا پێیان وایه ئه‌و كه‌شتییه ڤه‌نزوێلییه و له‌ژێر سزاكانی ئه‌مریكادایه، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بپارێزێت ئاڵای ڕووسیای هه‌ڵكردووه و ناوی گۆڕیوه.
ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێت: ئه‌و كه‌شتییه پێشتر ناوی "بێلا وه‌ن" بووه و دوو هه‌فته‌یه له‌ده‌ست هێزه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ڵدێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە