5 کاتژمێر پێش ئێستا
158 جار خوێنراوەتەوە
عێراق كار بە سیستمی نوێى باج و گومرگ دەكات و هەرێم نایەوێت پێوەى پابەندبێت
پەیام
هەرچەندە حكومەتی عێراق بڕیاری پەیرەوكردنی سیستمی ئەسیكۆدای تایبەت بە باج و گومرگی داوە. بەڵام تا ئێستا سیستمەكە لە هەرێم جێبەجێ نەكراوە. تەنانەت هیچ نووسراوێك لەو بارەیەوە نەگەیشتووەتە بەڕێوەبەرایەتیی گومرگی سلێمانی.
عێراق دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم سیستمەوە كورتهێنان نەهێڵێت و داهاتی نانەوتی زیاد بكات. حكومەتی ماوەبەسەرچوویش دەیەوێ ئەو سیستمە جێبەجێ نەكات و دەڵێ بەئەلكترۆنیكردنی مەرزەكان كاتی زۆری پێویستە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە