5 کاتژمێر پێش ئێستا
130 جار خوێنراوەتەوە
ناتوانرێت بەمزووانە كۆتایی هاتنی پرۆسەی پاكسازی مین لە كوردستان ڕابگەیەنرێت
پەیام
بەرێوبەرایەتی گشتی كاروباری مینی هەولێر ڕایگەیاند: لە ساڵی 2025 لە سنووری پارێزگای هەولێر بەهۆی مینەوە شەش كەس گیانیان لەدەست داوە و چوار كەسیش بریندار و كەم ئەندام بون كە زۆرینەی قوربانیەكان لە سنوری ئیدارەی سۆران بوون.
لەوەڵامی پرسیاری پەیامنێری پەیام سەبارەت بە كۆتایی هاتنی پرۆسەی پاكسازی مین لە كوردستان، رایگەیاند: بەپێی رێككەوتنی ئۆتاوا دەبوایە بۆ ساڵی 2028 كۆتایی بە مین بێت لە هەرێمی كوردستان بەڵام بەهۆی كەم هاوكارییەوە لە وادەی خۆی تەواو نابێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە