19 کاتژمێر پێش ئێستا 955 جار خوێنراوەتەوە

مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵ: پێویستە کێشەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ و لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکرێن

پەیام

مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵی دادگەری کوردستان یەکەمین کۆبوونەوەی دوای کۆنگرەی پێنجەم ئەنجامدا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٨/١/٢٠٢٦ بە سەرپەرشتیی مامۆستا عەلی باپیر، مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، لە شاری سلێمانی یەکەمین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دوای بەستنی کۆنگرەی پێنجەم ئەنجامدا.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، مامۆستا عەلی باپیر خوێندنەوەی خۆی بۆ پەرەسەندنە سیاسییەکانی ناوچەکە و دۆخی هەرێمی کوردستان خستەڕوو. پاشان جەختی لەوە کردەوە کە کۆمەڵی دادگەری لە قۆناغی داهاتوودا وێڕای چاوبەخۆداگێرانەوە، بە بەرنامەیەکی نوێوە سەرجەم ئۆرگانەکانی لەسەر بنەمای ڕاوێژ بە شێوەیەکی کارا ڕێکدەخاتەوە؛ بە جۆرێک کە باشتر خزمەت بە جەماوەری کوردستان و ئەندامانی کۆمەڵ بکات.

بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆتایی کۆبوونەوەکە، گرنگترین تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە بریتی بوون لە ڕێکخستنەوەی ناوخۆیی کۆمەڵی دادگەری، هەروەها هەڵسەنگاندن بۆ ئامادەکاریەکانی تەشکیلاتیی کارگێریی حزب، (کە لەم تەوەرەدا باس لە داڕشتنی میکانیزمی نوێ و دیاریکردنی ڕێوشوێنی گونجاو کرا بۆ پەرەپێدانی پڕۆسەکە).

لە تەوەرێکی دیکەدا هەڵوێستی کۆمەڵی دادگەری لەسەر ئاڵۆزییەکانی سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان تاوتوێ کرا، لەو بارەیەوە، مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵ خوازیاری ڕاگرتنی دەستبەجێی توندوتیژی و پێکدادانەکان بوو، بە ئامانجی پاراستنی ئاشتی و گیانی هاووڵاتیان.

جەختیش کرایەوە کە پێویستە کێشەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ و لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکرێن، بە جۆرێک کە مافی هەموو پێکهاتەکان پارێزراو بێت، بەتایبەتی مافە ڕەواکانی گەلی کورد لە سوریادا، کە لە ڕابردوودا پشکی شێری لە چەوسانەوە و بێبەشکردن لە مافەکانی بەرکەوتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵ: پێویستە کێشەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ و لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکرێن

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمەڵی دادگەریی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی پارتی دۆزی ئازادی توركیا (هوداپار) دەكات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    مەڵبەندی چەمچەماڵی كۆمەڵ ڕێزلێنانى بەخشییە ئەندامانی تیمە خۆبەخشەكانی بەخشین

  • پێش 2 هەفتە

    ئاڵوگۆر لە پۆستی بەرپرسی مەڵبەندی سۆرانی كۆمەڵی دادگەری كرا

  • پێش 3 هەفتە

    بەرپرسی بۆردی یاسایی كۆمەڵ: لە کارکردن بۆ بەرژەوەندیی گشتی بەردەوام دەبین

  • پێش 3 هەفتە

    سیروان حەمەخان وەك بەرپرسی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی كۆمەڵی دادگەری دیاریكرا

  • پێش 3 هەفتە

    مام عەلی ڕەشید بامۆكی، پێشمەرگەی دێرینی كۆمەڵ كۆچی دوایی كرد

  • پێش 3 هەفتە

    سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی پێشوازی لە شاندێکی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد

سەرەتا