1 کاتژمێر پێش ئێستا
109 جار خوێنراوەتەوە
تڕه‌مپ هه‌ڕه‌شه له‌و وڵاتانه ده‌كات كه بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن
دۆناڵد تڕه‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڕیاری دا هه‌ر وڵاتێك بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران بكات باجی گومرگی سه‌دا 25ی بخاته سه‌ر، له‌به‌رانبه‌ردا چین ڕایگه‌یاند به‌توندی به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندییه بازرگانییه‌كانی ده‌كات.
وته‌بێژێك به‌ناوی باڵیۆزخانه‌ی چین له واشنتۆن ڕایگه‌یاند، هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌یان نه‌گۆڕه له ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سه‌پاندنی باج به شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه گوشار و زۆره‌ملێ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكه‌ن.
وته‌بێژه‌كه ڕوونیكرده‌وه چین دژی هه‌ر سزایه‌كی تاكلایه‌نه‌ی نایاسایی ده‌وه‌ستێته‌وه و ئاماده‌یه هه‌موو ڕێكارێكی پێویست بگرێته‌به‌ر بۆ به‌رگریكردن له ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه ڕه‌واكانی خۆی.
ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ی باڵیۆزخانه‌ی چین دوای ئه‌وه دێت، تره‌مپ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه هۆشداریدابوو كه هه‌ر وڵاتێك په‌یوه‌ندی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌بێت، ڕووبه‌ڕووی باجی گومركی ده‌بێته‌وه به ڕێژه‌ی سه‌دا 25 له‌سه‌ر هه‌نارده‌كانی بۆ ئه‌مریكا، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له چوارچێوه‌ی توندكردنه‌وه‌ی فشاره‌كانه بۆ سه‌ر تاران، به‌ڵام چین یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه و نه‌وت له‌و وڵاته ده‌كڕێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە