2 کاتژمێر پێش ئێستا
99 جار خوێنراوەتەوە
گرووپێكی چه‌كداری عێراقی: هه‌ر هێرشێك بكرێته سه‌ر ئێران ڕووبه‌ڕووی ده‌بینه‌وه
په‌یام
كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراق هه‌ڕه‌شه ده‌كات و ده‌ڵێت: هه‌ر هێرش و ده‌ستدرێژییه‌ك بكرێته سه‌ر ئێران ڕووبه‌ڕووی ده‌بینه‌وه.
ئه‌بو حسێن حمێداوی، ئه‌مینداری كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراقی ڕایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر ئێران ڕووبه‌ڕووی هه‌ر دوژمنكاری و هێرشێكی ناوخۆیی یان ده‌ره‌كی ببێته‌وه ئه‌وا حزبوڵڵا ئاماده‌یه بۆ هه‌ر جۆره هاوكارییه‌كی كۆماری ئیسلامی. هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كیش بكرێته سه‌ریان، ئه‌وا هاوشانی ئه‌وان به‌رانبه‌ر ده‌ستدرێژیكاران ده‌وه‌ستینه‌وه.
ئه‌بو حسێن حمێداوی ڕوو ده‌كاته ئێران و ده‌ڵێت: له خۆشی و ناخۆشیدا له‌گه‌ڵتانین و هه‌ڵوێستمان بۆ به‌رگری له گه‌لی ئێران و پیرۆزییه‌كانی بێ چه‌ند و چوونه و وه‌ك ئه‌ركی شه‌رعی و ئه‌خلاقی لێی ده‌ڕوانین.
ئه‌مینداری حزبوڵلای عێراقی ڕاشیگه‌یاندووه: شه‌ڕی ئێران سه‌یران و گه‌شت نییه، هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران جه‌نگ هه‌ڵبگیرسێنێت ئه‌وا ئاگرێك هه‌ڵده‌كات كه كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌سته‌مه و به چه‌ند هێنده باجه‌كه‌ی ده‌دات.
كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراقی له ساڵی 2007 دامه‌زراوه، گرووپێكی به‌هێزی عێراقه و به‌شێكی گرنگه له حه‌شدی شه‌عبی، په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه و ئه‌مریكاش له‌ساڵی 2009ـه‌وه خستوویه‌تیه لیستی تیرۆره‌وه و داوای چه‌كدانانی ده‌كات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە