2 کاتژمێر پێش ئێستا
96 جار خوێنراوەتەوە
بەفر گوندەكانی دەڤەری برادۆستی گرتووەتەوە و تەواوی زەوی و خانووەكانی سپیپۆش كردووە
پەیام
بەفر گوندەكانی دەڤەری برادۆستی گرتووەتەوە و تەواوی زەوی و خانوەكانی سپیپۆش
كردووە و ژیانكردن لە نێو بەفر لە گوند و ناوچە دوورەدەستەكان قورسایی و
ماندووبوونی خۆی هەیە بەهۆی سەرما و سۆڵەوە.
دانیشتووانی گوندی كەژەك لە دەڤەری برادۆست دەڵێن بەفربارینی
ئەمساڵ خۆشبەختانەیە و ڕێژەكەی زۆرە و زستانان پێویستیان بە گەرم كەرەوەیە و سۆپای
دار بەكاردەهێنن بەهۆی دابەش نەكردنی نەوتی پێویست بەسەریاندا لەلایەن حكومەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە