15/01/2026 2092 جار خوێنراوەتەوە

كۆمەڵی دادگەری بەرپرسی مەڵبەندەكانی دیاری كرد و هەڵوێستی لەبارەی ڕۆژئاواشەوە ڕاگەیاند

پەیام

بە سەرپەرشتیی مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان كۆبووەوە.

لە تەوەرەی یەكەمدا دوای گفتوگۆ و پەسەندكردنی ڕاپۆرتی لیژنەی باڵای تەشكیلات، بڕیاردرا بەرپرسی مەڵبەند و مەكتەبەكان بە فەرمی دەستبەكاربن و ڕاسپێردران بۆ ڕاپەڕاندنی كارەكانیان.

سەبارەت بە دۆخی ناوچەكە، سەركردایەتیی كۆمەڵ نیگەرانی لە ئاڵۆزییەكان دەربڕی و جەختی لە پاراستنی ئاشتی و ڕێگریكردن لە ڕژانی خوێنی هاووڵاتییان كردەوە.

تایبەت بە ڕۆژئاوای كوردستان، وێڕای دژایەتیكردنی توندوتیژی بۆ یەكلاییكردنەوەی كێشەكان، ڕایگەیاند كە كورد هەمیشە قوربانیی دەسەڵاتە خۆسەپێنەكان بووە، بۆیە پێویستە لە سووریای نوێدا مافەكانی گەلی كورد پارێزراو بن.

لەلایەكی دیكەوە، كۆمەڵ پرسی خستنەلیستی تیرۆری "ئیخوان موسلمین"ی لەلایەن هەندێك وڵاتەوە تاوتوێ كرد و ئەو هەنگاوەی بە نەشیاو و تۆمەتباركردنی بێ بەڵگە وەسف كرد، هەروەها بە جۆرێك لە مامەڵەی نادادپەروەرانە بەرانبەر ڕەوتە ئیسلامییەكان لەقەڵەمی دا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكی كۆمەڵ لەگەڵ بەرپرسی مەكتەب و دەزگاكانی كۆمەڵ كۆبووەوە

  • پێش 2 هەفتە

    وتەبێژی كۆمەڵ هۆشداری لە دروستكردنی جەنگێكی تایفی لە ناوچەكە دەدات

  • پێش 3 هەفتە

    مەكتەبی سیاسیی كۆمەڵ پێشوازی لە شاندێكی "ئەكادیمیای ژنان بۆ سەركردایەتی لە عێراق" كرد

  • 15/08/2026

    مامۆستا عەلی باپیر: دەسەڵاتداران بە عەقڵ و ئەخلاقى گچکە مامەڵە دەکەن بۆیە شکستیان هێناوە

  • 09/08/2026

    سەرۆكی كۆمەڵى دادگەریی پێشوازی لە فیدراسیۆنی ڕێكخراوە هاوئامانجەكان کرد

  • 08/08/2026

    سەركردایەتی كۆمەڵ: كێشە و گرفتەكان لە لایەن خودی دەسەڵات خۆیەوە دروستكراون

  • 03/08/2026

    پیرمام.. شاندی باڵای كۆمه‌ڵ و پارتی كۆبوونه‌وه‌

  • 01/08/2026

    كۆمەڵ: بەرپرسیارێتیی گەورەی هەر دۆخێکی نەخوازراو، دەكەوێتە ئەستۆی دەسەڵات

سەرەتا