2 کاتژمێر پێش ئێستا 155 جار خوێنراوەتەوە

سۆمۆ: ئامادەین ڕێككەوتنی نەوت لەگەڵ هەرێم درێژ بكەینەوە

پەیام

بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای سۆمۆ ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی سەركەوتنی پرۆسەی بەبازاڕكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان، ئامادەن لە دوای مانگی ئادارەوە ڕێككەوتنە مێژووییەكەی نێوانیان درێژ بكەنەوە.

عەلی نزار شەتری، بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای سۆمۆ ئاشكرای كرد كە ڕێككەوتنی ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی كۆمپانیاكەیانەوە پڕۆسەیەكی "سەركەوتوو" بووە، بۆیە حكوومەت بڕیاری داوە تا كۆتایی مانگی ئادار بەردەوام بێت.
ناوبراو جەختی كردەوە كە ڕێككەوتنەكە مێژوویی بووە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان لە هەوڵدان بۆ ئەوەی دوای ئەو وادەیەش ڕێككەوتنەكە درێژ بكەنەوە، بەو پێیەی پرۆسەی هەناردەكردنی ڕێكخستووەتەوە و داهاتی زیاتری بۆ وڵات دەستەبەر كردووە.

سەبارەت بە میكانیزمی كاركردنیان، بەڕێوەبەری سۆمۆ ڕوونیكردەوە كە كۆمپانیاكە كراوەیە بۆ ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ خاوەن پاڵاوگەكان لە هەر شوێنێكی جیهان بن بەبێ جیاوازی.

ئاماژەی بەوەش دا كە ستراتیژییەتیان بریتییە لە پاراستنی هاوسەنگی لەنێوان فرۆشتنی تەواوی بڕی نەوتی بەردەست و بەدەستهێنانی بەرزترین داهات، بۆ ئەمەش چاودێریی وردی ئەو بازاڕانە دەكەن كە خواستیان لەسەرە، بێ ئەوەی دەستبەرداری بازاڕەكانی دیكە ببن، تاوەكو نەوتی عێراق لە هەموو جیهاندا پێگەی خۆی بپارێزێت.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بێباكیی عێراق و بێدەنگیی شەقام، خواردنی مووچەی لای پارتی و یەكێتی كردووە بە نەریت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سۆمۆ: ئامادەین ڕێككەوتنی نەوت لەگەڵ هەرێم درێژ بكەینەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخی كیلۆیەك زیو لە هەرێمی كوردستان 600 دۆلار لە نرخی هەمان كانزا لە جیهان گرانترە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە كۆتایی مانگی یەك نزیك دەبینەوە و هێشتا هیچ هەواڵێكی مووچە لەئارادا نییە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخی زێڕ به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێشتا نرخی دۆلار له‌ سه‌رووی 150 هه‌زاره‌وه‌یه‌

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەكاندا

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا سیاسه‌تی سوودی بانكی وه‌ك خۆی هێشته‌وه‌

سەرەتا