29/01/2026 1886 جار خوێنراوەتەوە

كۆمەڵی دادگەری: لەسەر سووكایەتیكردن بە ئیسلام سكاڵا تۆمار دەكەین

پەیام

لەسەر سووكایەتی بە ئیسلام و پیرۆزییەكانی؛ لەپاڵ پشتیوانی لە كوردانی ڕۆژاوا، بۆردی یاسایی كۆمەڵی دادگەریی سكاڵای یاسایی تۆمار دەكات.

سەرۆكی بۆردی یاسایی كۆمەڵی دادگەری كوردستان هۆشداری دەدات كە سووكایەتیكردن بە خودا و پێغەمبەر (د.خ) هێڵی سوورە و ڕایگەیاند، ڕۆژی یەكشەممە سكاڵای یاسایی لەسەر ئەو كەس و میدیایانە تۆمار دەكەن كە بوونەتە مینبەری بڵاوكردنەوەی بێباوەڕی.

ڕووپاك ئەحمەد لە پەیامێكدا ڕایگەیاند، لە پەنای پشتیوانیكردن لە ڕۆژئاوای كوردستان، كۆمەڵێك شانەی نوستووی بێباوەڕی دەیانەوێت ململانێكان لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆكی كاتیی سووریا، بگۆڕن بۆ دژایەتیكردنی پیرۆزییەكانی ئیسلام.

ناوبراو جەختی كردەوە كە ئیسلامییەكان هەمیشە لە ڕێگەی دەزگای خێرخوازیی بەخشین و نەخۆشخانەی بەخشین، پێشەنگی هاوكاریی خوشك و براكانیان بوون لە ڕۆژئاوا، لەكاتێكدا ئەوانەی ئێستا قسە دەكەن، ئەو كات بێدەنگ بوون.

بەرپرسەكەی كۆمەڵی دادگەری ڕەخنەی توندی لە بێدەنگیی داواكاری گشتی گرت و ئاشكرای كرد، وەك ئەركێكی ئاینی و مەدەنی، ڕۆژی یەكشەممە سكاڵا تۆمار دەكەن و ئەگەر پێویست بكات شەقامیش دەجووڵێنن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مامۆستا عەلی باپیر: دەسەڵاتداران بە عەقڵ و ئەخلاقى گچکە مامەڵە دەکەن بۆیە شکستیان هێناوە

  • پێش 1 هەفتە

    سەرۆكی كۆمەڵى دادگەریی پێشوازی لە فیدراسیۆنی ڕێكخراوە هاوئامانجەكان کرد

  • پێش 2 هەفتە

    سەركردایەتی كۆمەڵ: كێشە و گرفتەكان لە لایەن خودی دەسەڵات خۆیەوە دروستكراون

  • پێش 2 هەفتە

    پیرمام.. شاندی باڵای كۆمه‌ڵ و پارتی كۆبوونه‌وه‌

  • پێش 3 هەفتە

    كۆمەڵ: بەرپرسیارێتیی گەورەی هەر دۆخێکی نەخوازراو، دەكەوێتە ئەستۆی دەسەڵات

  • پێش 4 هەفتە

    مەڵبەندى سۆرانى کۆمەڵ: دەسەڵات حەزناکات خەڵک سەرقاڵى فەرموودە و ڕەوشتى جوان بێت

  • 18/07/2026

    کۆمەڵى دادگەرى: عێراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارن لە دوورخستنەوەى ئاگری شەڕ لە هەرێم

  • 08/07/2026

    بەیاننامەیەک لە بۆردی یاسایی کۆمەڵی دادگەرییەوە

سەرەتا