2 کاتژمێر پێش ئێستا
446 جار خوێنراوەتەوە
مەکتەبى سیاسیى کۆمەڵى دادگەریى: پێویستە پشتیوانی خوشك و براكانمان بین لە ڕۆژاواى کوردستان
ڕاگەیەندراوێك لە مەكتەبی سیاسیی كۆمەڵی دادگەرییەوە
بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
لەومەترسی و ئاڵۆزییانەی كە ناوچەكە پێیدا تێپەڕ
دەبێت، خوازیار بووین لەبری شەرو پێكدادان
كێشە و ئاڵۆزییەكان بە گفتوگۆ و ڕێگەی ئاشتییانە چارەسەر بكرابا.
سەرەڕای ئەوەی بە نیگەرانییەكی قووڵەوە دەڕوانینە
بارودۆخی ڕۆژئاوای كوردستان، تەئكید دەكەینەوە كە پێویستە پشتیوانی خوشك و
براكانمان بین لە پێدانی مافە شارستانی و سیاسی و یاساییەكانیان لە وڵاتی خۆیاندا .
لە هەمانكاتیشدا داوا لە هەموو لایەك دەكەین پابەندی ڕێككەوتنی ١٨ی
كانوونی دووەمی ساڵی٢٠٢٦ نێوانیان بن
هەروەك و ئیدانەی هەموو جۆرە گوتار و عەقڵیەتێكی
توندڕەوانە دەكەین لە هەر لایەكەوە بێت، بە تایبەتیش بێڕێزیكردن بە خوا و پێغەمبەری
خوا و پیرۆزییەكانی ئیسلام و مسوڵمانان .
ئاینی پیرۆزی ئیسلام، باوەڕ و ئاینی زۆرینەی ڕەهای گەلەكەمانە و پیویستە
ڕێزلەبیروباوەڕی زۆرینەبگیرێت و پیرۆزیەكانیان بپارێزرێت.
تایبەت بەمافی فەرمانبەرو موچەخۆرانی هەرێمی
كوردستان ساڵی ڕابردوو جگە لەوەی هیچ مانگێك لەكاتی خۆیدا ماف و شایستەی خۆیان پێ
نەدرا، دوو موچەی تەواویشیان سەرنگومكرا و نە هەولێر و نە بەغداش خۆیان ناكەنە خاوەنی
ئەو ستەم و كەتنە .
ئەوە مانگێك لە ساڵی تازە تێپەڕی، لەبری موژدەی
كۆتاییهێنان بە برسیكردن و موچەبڕین، بەداخەوە تائێستا هیچ ئاسەوارێك لەموچە نیەو
موچەخۆران ساڵی نوێیان بەگیرفانی خاڵیەوە دەست پێكرد.
ئەمە بە ئاماژەیەكی خراپ و نیازی خراپتری هەولێر
و بەغدا دەزانین بەرامبەر موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.
سەبارەت بە پڕۆسەكانی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار و
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئێمە لەگەڵ ئەوەین ئەو كێشانە بە شێوەی لێكتێگەیشتن
و گفتوگۆ چارەسەر بكرێت كە بەرژەوەندیی خەڵك و وڵات لەبەرچاو بگیرایە و ڕێز لە ئیرادەی
گەلانی عێراق بگیرابا.
تایبەت بەوئاڵۆزیانەی ڕووی لەناوچەكە كردوەلەنێوان
ئەمریكاو ئێران، ئێمە لە مەكتەبی سیاسیی كۆمەڵی دادگەریی، دەخوازین ئەمریكا پەنا نەباتە
بەر لۆژیكی هێز بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئێران، چونكە بەكارهێنانی هێز دەرهاویشتەی
خراپی دەبێت نەك تەنها بۆ سەرگەلانی ئێران، بەڵكو بۆ سەر وڵات و گەلانی هەموو ناوچەكە.
كۆمەڵی دادگەریی كوردستان
مەكتەبی سیاسی
٢٨/١/٢٠٢٦
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە