09/02/2026
328 جار خوێنراوەتەوە
جووتیارانی ڕاپەڕین بۆ وەرگرتنی پارەی گەنمەکانیان ڕێگای بەغداد دەگرنەبەر
پەیام
بەهۆی خەمساردیی بەرپرسانی هەرێم و وەرنەگرتنی شایستە داراییەكانی ساڵی ڕابردوویان، جووتیارانی دەڤەری ڕاپەڕین بڕیاریانداوە بۆ وەرگرتنی مافەكانیان ڕاستەوخۆ ڕوو لە بەغدا بكەن.
وێڕای دڵخۆشییان بە بارانبارینی ئەمساڵ، بەڵام جووتیاران نیگەرانن لەوەی بەغدا بەهۆی قەیرانی نەختینەوە دابەشكردنی پارەكەی ڕاگرتووە و چارەسەرەكەشی بەستووەتەوە بە پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراقەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە