پێش 2 هەفتە
314 جار خوێنراوەتەوە
بۆ پاراستنى قوتابخانەی قەرەگۆل کار بۆ دوورخستنەوەی ڕێڕەوی ئاوى تانجەرۆ دەكرێت
پەیام
بە هاوكاری خێرخوازان كاركردن بۆ دوورخستنەوەی ڕێڕەوی چەمی تانجەرۆ لە قوتابخانەی قەرەگۆل دەستی پێ كرد، بەڵام كەمیی ئامێرەكان هێشتا مەترسیی ڕووخانی قوتابخانەكەی نەڕەواندووەتەوە.
دانیشتووانی ناوچەكە و مامۆستایان داوا دەكەن حكومەت بە شێوەیەكی جیددی و بە دروستكردنی بەربەستی كۆنكرێتی، ڕێگری لە داڕمانی قوتابخانەكە بكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە