16/03/2026 635 جار خوێنراوەتەوە

مەڵبەندی هەڵەبجەی كۆمەڵ داوای سزادانی ئەو كۆمپانیایانە دەكات لە كیمیاییباران تێوەگلاون

پەیام

لە ساڵیادی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەدا، مەڵبەندی هەڵەبجەی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان داوا دەكات هەڵەبجە لە ململانێی حزبی ڕزگار بكرێت و ڕایدەگەیەنێت: پێویستە هەموو ئەو كۆمپانیایانەی لە تاوانەكە تێوەگلاون، سزا بدرێن.

ئەمەی خوارەوە دەقی ڕاگەیەنراوی مەڵبەندی هەڵەبجەی كۆمەڵە لە 38 هەمین ساڵیادی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەدا:
بسم الله الرحمن الرحیم

?ۆڵا تَحْسَبَنَّ اللَّهَ غَافِلًا عَمَّا ێعْمَلُ الڤَّالِمُونَ إِنَّمَا یُۆَخِّرُهُمْ لِێوْمٍ تَشْخَصُ فِیهِ الْأَبْصَارُ?

جەماوەری ستەمدیدەی كوردستان، مرۆڤدۆستانی جیهان...

لە كاتێكدا ساڵڕۆژی كارەساتی هەڵەبجە دەكەینەوە، هێشتا"نەبوو ساڕێژ برینی كۆن، كەچی باری غەمێكی تر"نیشتۆتە سەر شانی ئەم شارە.

ئەمڕۆ جیهان و ناوچەكە لەناو ئاگر و ململانێیەكی توندایە و دەرگاكانی ئارامی و بژێوییان لێ هەڵچنیوین، ئێمە لەم یادە پڕ لە سوێیەدا ڕایدەگەیەنین: یەك.

هاوارێك بۆ ویژدانی جیهانی: داوا دەكەین هەموو لایەك سەیرێكی هەڵەبجە بكەن و ئەم شەڕە داسەپاوە ڕابگرن، با چیتر مرۆڤایەتی وەك ئێمە نەبێتە قوربانی چەكی كۆكوژ.

لە خوای گەورە داواكارین لەم گێژاوەدا گەلەكەمان بپارێزێت و جارێكی تر تاوانێكی وەك هەڵەبجە دروست نەبێتەوە.
دوو.
زیندووهێشتنەوەی كەیسی هەڵەبجە: ئێمە وەك ئەركێكی ئاینی و ئەخلاقی و نەتەوەیی، كەیسی هەڵەبجە بەرامبەر هەرێم و عێراق و جیهان بە زیندوویی دەهێڵینەوە.

ئەم كەیسە تەنها یادەوەری نییە، بەڵكو دۆسیەیەكی یاسایی و مرۆیی كراوەیە تا ئەو كاتەی هەموو مافەكان بەدەست دێن و تاوانباران و كۆمپانیا هاوكارەكان سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەردەگرن.
سێ.
ئەركی حكومەتی فیدراڵ و هەرێم: پێویستە هەڵەبجە لە ململانێی حیزبی و فەرامۆشكردن ڕزگار بكرێت.

جەخت دەكەینەوە كە پێویستە بڕیاری پارێزگابوون بە كردەیی لە بودجە و دامەزراوەكاندا ڕەنگ بداتەوە و ئاوەدانكردنەوەی شارەكە و خزمەتكردنی بەركەوتەكان بكرێتە ئەولەویەت، نەك تەنها لە یادی 16 / سێدا باس بكرێن.

لە كۆتاییدا: هیوای سەلامەتی بۆ هەمووان دەخوازین و نزا دەكەین خوای میهرەبان ئەم نیشتیمانە لە شەڕ و ماڵوێرانی بپارێزێت.

درود بۆ گیانی پاكی شەهیدانی هەڵەبجە و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕاستی.
مەڵبەندی هەڵەبجەی
كۆمەڵی دادگەریی كوردستان
16 / سێ / 2026

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەسەرپەرشتیی مامۆستا عەلی باپیر، مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵ کۆ بووەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مەكتەبی زانایانی كۆمەڵی دادگەری پیرۆزبایی دەزگای زانایانی یەكگرتووی ئیسلامی پێگەیشت

  • پێش 1 هەفتە

    مامۆستا عەلی باپیر پیرۆزبایی لە بەڕێز عەممار حەکیم دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    مەڵبەندى هەڵەبجەى کۆمەڵى دادگەریى: مەزنترین وەفاداری بۆ خوێنی شەهیدان پاراستنی ئەو سروشت و هەوایەیە کە گیانیان لەپێناودا بەخشی

  • پێش 2 هەفتە

    مه‌ڵبه‌ندی چه‌مچه‌ماڵ: حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا وه‌ك پێویست خزمه‌تیان به‌ كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌نفال نه‌كردووه‌

  • پێش 3 هەفتە

    پەیامی سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری بەبۆنەی ڕاگرتنی جەنگ

  • پێش 3 هەفتە

    كۆمەڵی دادگەریی كوردستان پێشوازیی لە شاندێكی بزووتنەوەی گۆڕان كرد

  • 24/03/2026

    ڕاگه‌یه‌نراوی مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زوور به‌بۆنه‌ی یادی خاپوركردنی سه‌یدسادق

سەرەتا