4 رۆژ پێش ئێستا
330 جار خوێنراوەتەوە
پێنجەم درۆن لە گەڕەكی كارێزانی هەولێر کەوتە خوارەوە و زیانی زۆرى خستووەتەوە
پەیام
بەرەبەیانی ئەمڕۆ درۆنێك لە ماڵێك لە گەڕەكی كارێزان لە شاری هەولێر كەوتەخوراەوە و زیانی زۆری ماددی بە ماڵەكە گەیشت.
بەوتەی كوڕێكی ئەو ماڵە، ئەو خانووە تەنیا دوو كەسی بەتەمەنی تێدا دەژی و كەسێكیان نەخۆش بووە، لەكاتێكدا درۆنەكە بەسەر ماڵەكەیاندا كەوتوەتەخوارەوە.
لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە تائێستا ئەوە پێنجەم درۆنە بۆ گەڕەكی كارێزانی هەولێر هەڵدراوە و زیانی بە ماڵی هاوڵاتیان گەیاندووە و ترسی و نیگەرانیشی دروست كردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە