2 کاتژمێر پێش ئێستا
47 جار خوێنراوەتەوە
مامۆستا عەلی باپیر، سەردانی کونسوڵخانەی گشتی تورکیای کرد
پەیام
پێنجشەممە ٥ـی ئازاری ٢٠٢٦
مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری، بەیاوەری بەشێک لە ئەندامانی مەکتەبی
سیاسی و سەرکردایەتی، سەردانی کونسوڵخانەی گشتی تورکیای لە هەولێر کرد و لەلایەن
ئەرمان تۆپچۆ کونسوڵی گشتی تورکیا و جێگرەکەی پێشوازیان لێکرا.
لە سەردانەکەدا جەختکرایەوە لەسەر
زیاتر برەودان بە پەیوەندی نێوان کۆماری تورکیا و کۆمەڵی دادگەری کوردستان، دواتر
بارودۆخی ناوچەکە گفتووگۆی لەبارەوە کرا؛ هەردوولا هاوڕابوون کە ئەو ئاڵۆزیانەی
وڵاتانی ناوچەکەی گرتووتەوە دەرەنجامی جەنگێکی سەپیێنراوە، هاوکات باس لە گرنگیی
ڕۆڵی کۆماری تورکیا کرا لە ڕێگریکردن لە فراوانبوونی بازنەی جەنگ و پاراستنی
سەقامگیریی ناوچەکە، هەروەها جەخت لەسەر دوورخستنەوەی هەرێمی کوردستان لە
ئاڵۆزییەکان و پارێزگاری کردن لە قەوارەی سیاسیی هەرێم کرایەوە.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە